From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایپاد نەوەی شەشەم (بە ئینگلیزی: Ipad 6th Generation)[1] کۆمپیوتەرێکی شێوە تابلێتە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین کراوە و پەرەی پێدراوە و بەبازاڕ کراوە.[2] ئەم ئایپادە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ لە میانی بۆنەیەکدا بۆ وانەوتنەوە لە ئامادەیی لێنتێک لە شیکاگۆ ناسێندرا، وەک جێنشینی مۆدێلی ٢٠١٧، کە بە پڕۆسێسەری ئەپڵ (A10 Fusion) نوێکراوەتەوە و پشتگیری بۆ قەڵەمەکانی ئەپڵ دەکات. ھەروەھا ئایپادەکە بۆ پەروەردەکاران و قوتابخانەکان خراوەتە بازاڕەوە.[3] نەرمامێری ئایپاد لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١١ ھاتووە و کۆمەڵەی ئەپەکانی ئای وۆرک پێشوەختە دامەزراوە. ڕەقامێرەکانی ئایپادەکە نزیکەی ھەمان نەوەی پێشوون، تەنھا چەند نوێکردنەوەیەک نەبێت وەک پشتگیری لە ئەپڵ پێنسڵ و پڕۆسێسەری نوێی ئەپڵ (A10 Fusion). تابلێتەکە بە سێ ڕەنگ بەردەستە کە بریتین لە زیو و خۆڵەمێشی و ڕەنگێکی زێڕینی نوێ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەنگی نوێی ئایفۆن ٨ بگونجێت.[4] ھەروەھا لە ڕووی بیرگەی ناوەکییەوە بە وەشانی ٣٢ گێگابایت تا ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.[5] ئایپادەکە بە بژاردەی ھەڵگرتنی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت بەردەستە.
ئایپاد | |
---|---|
لقی | ئایپاد |
دامەزران | ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ |
لە پێش | ئایپاد |
لە دوای | ئایپاد |
دروستکەر | ئەپڵ، Foxconn |
Exif make | Apple |
Exif model | iPad (6th generation) |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
سیستمی پشتگیریکراو | ئایپاد ئۆ ئێس |
Discontinued date | ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
وێبگە | https://www.apple.com/ipad-9.7/ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.