ئایینی زەردەشتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایینی زەردەشتی یان بەھدین یانژی مازدایاسنا (مەزدێ یەسنا) لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە.[2] ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا. خوداوەندی «ئاھورامەزدا» خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، «ئەھریمەن» یان «ئەنگرامەینو» ڕۆحە خراپەکانن، مرۆڤیش بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای ئاھورامەزدا، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو فارسەکان بڵاو بووەوە و لە سەدەی شەشەمی پێش زایین بوو بە ئایینێکی سەرەکی لە ناوچەکەدا و تا سەرھەڵدانی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا ئایینێکی گرنگ بوو و بڕواداری زۆری بوو.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |