ئایەتە شەیتانییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایەتە شەیتانییەکان ڕۆمانێکی نووسەری بەریتانی بە ڕەگەز ھیندی سەلمان ڕوشدییە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ لە لەندەن بڵاوبووە، ٩ ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە، ئەو چاپخانەیەی کە کتێبەکەی چاپ کردبوو، ھەزاران نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی ھەڕەشەئامێزی پێگەیشت و داوایان دەکرد کتێبەکە لە کتێبخانەکان بکشێننەوە؛ و ھەر یەکە لە وڵاتانی بەنگلادیش، سودان، ئەفریقای باشوور، کینیا، سریلانکا، تایلەند، کۆماری یەکگرتووی تانزانیا، ئەندەنوسیا، ڤەنزوێلا و سەنگافورە ئەم کتێبەیان قەدەغە کرد، ھەروەھا لە شارەکانی ئیسلامئاباد، لەندەن، تاران، مۆمبای، داکا، ئەستەمبوڵ، خەرتووم و نیویۆرک ناڕەزایەتی لە دژی ئەو کتێبە بەڕێوەچوو. لەم ناڕەزایەتیانەدا دوو ڕووداو ڕوویان دا کە سەرنجی جیھانیان ڕاکێشا، سووتانی ژمارەیەکی زۆر لە کتێب لە شاری برادفۆردی بەریتانیا لە ١٤ی کانوونی دووەم ١٩٨٩ و ڕووداوی دووەمیش دەرکردنی فەتوایەک لەلایەن خومەینی بوو لە ١٤ی بەفرانباری ١٣٦٧ی ھەتاویدا کە خوێنی سەلمان ڕوشدی بە حەڵاڵ کرد، ئەم دوو ڕووداوە سەرنجی میدیاکانی ڕۆژاوای ڕاکێشا.
ئایەتە شەیتانییەکان | |
---|---|
The Satanic Verses | |
زانیاری لەسەر کتێبەکە | |
نووسەر | سەلمان ڕوشدی |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
دەزگای بڵاوکردنەوە | Viking Press |
ساڵی بڵاوکردنەوە | ١٩٨٨ |
شێوازی ئەدەبی | ڕۆمانی واقیعی ئەفسوناوی |
ناساندن | |
جۆری چاپ | چاپکراو |
ژمارەی لاپەڕە | ٥٤٧ |