ڕووحوڵڵا خومەینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەید ڕووحوڵڵا موستەفەوی خومەینی (بە فارسی: سید ڕوحاللە موسوی خمینی؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٠٢ لە خومەین – ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ لە تاران)، ناسراو بە ئایەتوڵڵا خومەینی یان ئیمام خومەینی، پێشەوا، نووسەر، شاعیر و مەرجەعێکی تەقلیدی شیعەی ئێرانی بوو، کە وەکوو دامەزرێنەر و یەکەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەتا دواڕۆژی ژیانی لەسەر کار بوو. خومەینی یەکێک لە ڕێبەرانی جەماوەری ئێران بوو کە لە ڕووخانی ڕژێمی پەھلەوی و سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێراندا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو.[1][2]
سەید ڕووحوڵڵا خومەینی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٠٢ |
مەرگ | ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ |
ھۆکاری مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی گۆڕ | مەزارگەی خومەینی |
نەتەوە | ئێرانی |
پیشە | ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران |
چالاکبوون | ١٩٧٩–١٩٨٩ |
پێش | پۆستەکە دامەزرا -محەممەدڕەزا پەھلەوی وەکوو شای ئێران |
پاش | عەلی خامنەیی |
ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ھاوسەر | خەدیجە سەقەفی |
مناڵ(ەکان) | ٧ لەوانە مستەفا ٬زەھرا، فەریدە و ئەحمەد |
وێبگە | imam-khomeini |
واژوو | |
خومەینی لە مەدرەسە فیقە و فەلسەفەی ئیسلامی و عیرفانی خوێندووە و لە ساڵی ١٣١٣دا گەیشتووەتە ئیجتیھاد. بە گوتەی ساواک مۆڵەتی ئیجتیھادەکەی لە عەبدولکەریم حائری یەزدی وەرگرتووە بەپێی وەشانێکی دیکە نەیکردووە ئیجتیھاد لە ھیچ کەسێک داوای مۆڵەتی نەکردووە و مۆڵەتی لەو شێوەیەی بە کەس نەداوە. دژی سیاسەتەکانی محەممەدڕەزا پەھلەوی بەتایبەت شۆڕشی سپی و پێدانی مافی دەنگدان بە ژنان لەلایەن شاوە خەباتی کردووە و بەھۆی تۆمەتبارکردنی شا بە پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ساڵی ١٣٤٢، بۆ ماوەی ١٠ مانگ زیندانی کرا[3] و ساڵی دواتر، بەھۆی وتارەکانی دژی تەسلیمبوون بە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا، دەربەدەر کرا، سەرکردایەتی ئیسلامییەکان و ئۆپۆزسیۆنی کرد و دەستی کرد بە داڕشتنی تیۆری دەسەڵاتی ئایینی - کە بنەماکانی تا شۆڕش بۆ خەڵک بە نادیاری مانەوە - لە ڕۆژانی کۆتاییدا کە بەرەو سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وەک ڕێبەرەکەی، شورای شۆڕشگێڕی و حکوومەتی کاتی پێکھێنا. لە ١٢ی ڕێبەندان ١٣٥٧، خومەینی گەڕایەوە بۆ ئێران و لە ٢٢ی ڕێبەندان شۆڕشەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا.