ئوسترالیا
وڵاتێک لە ئۆقیانووسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئوسترالیا، بە فەرمی یەکیەتیی ھاوقازانجی ئوسترالیا (بە ئینگلیزی: The Commonwealth Of Australia)، وڵاتێکە لە نیوەگۆی باشووردا کە بریتییە لە خاکی سەرەکیی کیشوەری ئۆسترالیا، دوورگەی تاسمانیا و زۆرێک دوورگەی بچووکی تری ناو ئوقیانوسەکانی ھیند و پاسیفیک.
وڵاتی ھاوسوودی ئوسترالیا | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
سروود: "تاکوو ئوسترالیای جوان پێشکەوێ | ||||||
پایتەخت | کانبێرا 35°18.48′S 149°7.47′E | |||||
گەورەترین شار | سیدنی | |||||
زمانە فەرمییەکان | ھیچ | |||||
زمانی فەرمی | ئینگلیزی ئوسترالی[N 1] | |||||
ناوی هاووڵاتی | ||||||
دەوڵەت | سەڵتەنەتی فیدراڵ، پەرلەمانی، سەڵتەنەتی دەستوورخواز | |||||
- | پاشایەتی ئوسترالیا | ئێلیزابێتی دووەم | ||||
- | پارێزگاری گشتی | پیتێر کاسگرۆڤ | ||||
- | سەرۆک وەزیران | ئەنتۆنی ئەلبانیز | ||||
- | دادوەری گشتی | ڕۆبێرت فرێنچ | ||||
یاسادانەر | پەرلەمانی ئوسترالیا | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | سینای ئوسترالیا | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | خانەی پەرلەمانی ئوسترالیا | ||||
سەربەخۆیی | لە بریتانیا | |||||
- | فیدراسیۆنی ئوسترالیا، یاسای فەرمی ئوسترالیا | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠١ | ||||
- | دەستووری ١٩٤٢ی وێست مینیستێر | لە ٣ی ئەیلوولی ١٩٣٩ | ||||
- | یاسای ١٩٨٦ی ئوسترالیا | ٣ی ئازاری ١٩٨٦ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٧٬٦٩٢٬٠٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (6th) ٢٬٩٦٩٬٩٠٧ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٢٦٬٤٧٣٬٠٥٥ (51st) | ||||
- | سەرژمێریی 2016 | 24,309,330 | ||||
- | چڕی | 2.8 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (233rd) ٧٫٣کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی 2015 | |||||
- | سەرجەم | $1.137 trillion[3] (19th) | ||||
- | سەرانە | $47,608[3] (17th) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٥ | |||||
- | سەرجەم | $1.252 trillion[3] (12th) | ||||
- | سەرانە | $52,454[3] (9th) | ||||
Gini (2012) | 33.6 (١٩th) | |||||
HDI (2013) | 0.933 (٢nd) | |||||
دراو | دۆلاری ئوسترالی (AUD ) |
|||||
ناوچەی کاتی | کات لە ئوسترالیا[N 2] (UTC+8 to +10.5) | |||||
- | ھاوین (DST) | کات لە ئوسترالیا[N 2] (UTC+8 to +11.5) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd-mm-yyyy | |||||
لای لێخوڕین | چەپ | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .au | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +61 |
ئەم وڵاتە بە پانتایی ٧،٦٨٦،٨٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە، شەشەمین وڵاتی گەورەی جیھانە، ئوسترالیا یەکێکە لە وڵاتانی کۆمۆنوێلت و لە ساڵی ١٩٠١ دا سەربەخۆیی خۆی لە بریتانیای گەورە وەرگرتووە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری کانبێرایە، شارێک کە پەرلەمانی وڵات و ماڵی بەرێوەبەری گشتی تێدایە. ئەو بە شێوەیەکی دابەکی و لە جیاتی شاژن ئێلیزابێتی دووەم بەڕێوبەرایەتی دەوڵەتی ئوسترالیای بەدەستە. بەڵام لە ڕاستیدا سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی خەڵک وێڕای دەولەت و پەرلەمان بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە دەست دایە. ئوسترالیا لە ڕووی پانتاییەوە دووەم وڵاتی بەشداری ڕێکخراوی ولاتە ھاوسوودەکانە.
سیدنی و مێلبۆرن لەدوای یەک دوو گەورە شاری ئوسترالیان. ئەم ولاتە سنووری خاکی لەگەڵ ھیچ ولاتێک دا نیە و چوار دەوری لە ڕۆژھەڵات، ئۆقیانووسی ئارام، لە باشوور، ئۆقیانووسی باشوور، لە ڕۆژاوا ئۆقیانووسی ھیند و لە باکوورەوە چەندین دەریا و کەنداوی لە خۆگرتووە. ھەروەھا ئوسترالیا خاکی سەرەکی ئۆقیانووسیا ھەژمار دەکرێ کە بچووکترین کیشوەری جیھانە.