ئۆقیانووسی ئارام یان زەریای ھێمن (بە ئینگلیزی: Pacific Ocean) گەورەترین پانتایی ئاوی و ھەروەھا گەورەترین ئۆقیانووسی زەوییە. ناوەکەی لە ناوی لاتینی Mare Pacificumەوە وەرگیراوە (واتە: زەریای ئارام)، کە جیھانگەڕی پۆرتووگالی، فەردیناند ماجەلانلە ١٥٢٠ پێی بەخشیوە.پانتایی ئەو ئوقیانووسە ١٦٥٬٧٢١٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە چل و شەش لە سەدی ٤٦% تەواتی ئاوەکانی زەوی لە خۆ گرتوە و زیاتر لە یەک لەسەر سێی زەوی داپۆشیوە.ھەروەھا بەو ئۆقیانووسە پاسێفیک و گەورەش دەوترێ،ئەو گەورە دەریایە لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ کیشوەری ئەمریکا، لە باشوور لەگەڵ جەمسەری باشوور لە باکوور لەگەڵ دەریای بێرینگ و لە رۆژاوا لەگەڵ ئاسیا و ئۆقیانووسیا ھاوسنوورە. ھەروەھا ئەو ئۆقیانووسە پانە خۆی دابەش دەکرێ بە دوو بەشی باکووری و باشووریقووڵ ترین خاڵی ئاوی جیھان قووڵکەی ماریانا بە قووڵایی ١٠٩١١ لە ئۆقیانووسی ئارام دایە.

وێنەی ئۆقیانووسی ئارام لە ئاسمانەوە کە لە وێستگەی نێودەوڵەتی ئاسمانیەوە گیراوە
Ortelius- ئۆقیانووسی ئارام کێشراوەی ١٥٨٩

ئەو وڵاتانەی تیایدان

وڵاتە سەربەخۆکان

سەرزەویەکان

  •  Pitcairn Islands
  •  Tokelau
  •  Wallis and Futuna

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.