From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ ھەشتەم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ بوو، یانزەم کوڕی ئیمپراتۆر شینگزۆنگ بووە، لە ساڵی ١١٠٠ بووەتە ئیمپراتۆر، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ لە خۆشنووسیدا ناوبانگێکی کاریگەری ھەبووە، لە ١١٢٦ کاتێک چورچیەکان - ئیمپراتۆریەتی جین ھێرشیان کردە سەر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ و لە داگیرکاری دابوو ئیمپراتۆر ھویزۆنگ، فەرمانڕەوایەتی بەجێھێشت بۆ کوڕەکەی کوڕەکەی ژاوۆ ھوان نازاناوی ئیمپراتۆری وەرگرت و خۆشی ناونیشانی شانازی بۆ ماویەوە وەک (تایشانگ ھوانگ:: "ئیمپراتۆری خانەنشین بوو") ساڵی دواتر پایتەختی سۆنگ کەوتە دەست ئیمپراتۆریەتی جین، لە ١١٢٨ خێزانی شاھانەی سۆنگ واتا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ و ئیمپراتۆر چینزۆنگ و تەواوی خێزانی شاھانە وەک بارمتە برانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی جین.
ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆر بەبەھرەکانی ناسراوە لە شیعر، وێنەکێشی، خۆشنووسی، مۆسیقادا ناسراوبووە، وە پشتگیری لە چەندین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی کردووە، وە وێنەکانی ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کە ماونەتەوە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش ھەزار وێنەی کۆکراوە[1]
ئیمپراتۆر ھویزۆنگ جگە لەوەی پشتگیری لە ریفۆرم و سیاسەتەکانی وانگ ئانشی کردووە، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کەسێک بووە کە گرنگییەکی زۆری بە ھونەر داوە، وەکوو کۆکەرەوەی تابلۆ، خۆشنووسی، کەلوپەلی ئەنتیک، دروستکردن و بنیاندنانی پێشانگایەک بۆ ھەر یەکێک لەو شتانەی کۆیکردۆتەوە و بەدڵێ بووە، وە نووسینی شیعر بۆخۆی وە شێوازی خۆشنووسی بە تایبەت بۆخۆی دروستکردووە، وە حەزی لە تەلارسازی و دیزاینکردن و ڕێکخستنی باخچە بووە، تەنانەت لە پزیشکیدا بەشداری ھەبووە و شێوازی چارەسەری پزیشکی نووسیوەتەوە[2] وەە ھەروەھا ھاوکاری ئەو کەسانەی کردووە کە ھونەرمەند بوون و ویستوویانە لە تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان بەشدار بن، ریفۆرمی بۆ مۆسیقای شاھانەی سۆنگ کردووە[2] فێربوون و بەشداریکردنی لە چەندین بەھرە و شێوازی جۆراوجۆری ھوونەرەکان وادەکات ئیمپراتۆر ھویزۆنگ بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییە چینیەکان دابنرێت.
وادیارە ئیمپراتۆر ھویزۆنگ زۆر گرنگی بە سەربازی نەداوە، ھەربۆیەش سەربازی وڵاتەکەی لاواز بووە، لەسەردەمی خۆیدا ئیمپراتۆریەتی جین (جورچییەکان) ھێرشدەکەنە سەر ئیمپراتۆریەتەکەی،
ئیمپراتۆر بەھرەیەکی مەزنی ھەبووە لە وێنەکێشی، شیعر، خۆشنووسی، ئیمپراتۆر ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی مامۆستان لە ھونەرە جیاوازەکان، ھەروەھا شوێنێکی دامەزراندووە بەناوی "ھانلین ھوا یوان" (翰林畫院، واتا: خانووی شاھانەی وێنەکێشانی ھانلین) کە شوێنێک بووە باشترین وێنەکێشەکان لە چین بەشداریان تێدا کردووە بۆ کۆکردنەوەی کارەکانیان بابەتە سەرەکییەکانی ئیمپراتۆر لە وێنەکێشان بریتی بووە لە گوڵ و چۆلەکەکان ھەروەھا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ ستایلیکی خۆشنووسی تایبەتی داھێناوە بەناوی (瘦金體:: زێڕی بریسکاوە) یەکێک لە ناوەکانی ئیمپراتۆر "سوانھێ" بەکارھاتووە بۆ وەسفکردنی ستایلی وێنەکێشانەکەی لە وێنەکێشی کێو و ئەو تابلۆیانەی کە لوولپێچن.
لە ساڵی ١١١٤ لەسەر داوای فەرمانڕەوای گۆریۆ "یێ جۆنگ" ئیمپراتۆر میوزیک ژەنی وڵاتەکەی دەنێرێت بۆ پایتەحتی گۆریۆ، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە بۆنەیەکی شاھانەی گۆریۆ، دوو ساڵ دواتر، ئەمجارە ئیمپراتۆر دیارییەکی گەورەتری ئامێرە مویزیکیەکان (کە ژمارەیان ٤٢٨ دانە دەبوو) دەنێرێت بۆ شاھانەی گۆریۆ[3] ھەروەھا ئیمپراتۆر بە پشتاوپشت دەگەڕێتەوە بۆ ژاوۆ مانگفو وێنەکێشی بەناوبانگی یوان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.