ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
ئیمپراتۆریەتێک کە ئەورووپا و ئاسیای گرتەوە (١٧٢١–١٩١٧) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی ( بە ڕێنووسی ڕووسیی ھاوچەرخ: Российская Империя؛ بە ڕووسیی کۆن: Россійская Имперія) (٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١–١ی ئەیلوولی ١٩١٧) دەوڵەتێکی ڕووسی و جێنشینی ڕووسیای قەیسەری بوو، و پێش یەکێتیی سۆڤیەت بوو. دووەم گەورەترین ئیمپراتۆریەت بوو مێژوودا لەڕووی درێژبوونەوەی جوگرافییەوە، کە ڕووبەرەکەی تەنیا لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلەوە تێپەڕێندراوە، پاشان بوو بە سێیەم لە جیھاندا دوای ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا و ئیمپراتۆریەتی مەغۆل. لە ساڵی ١٨٦٦ ئیمپراتۆریەتەکە لە ئەورووپای ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاسیا تا ئەمریکای باکوور درێژبووەوە بە ڕووبەری ٢٢.٨ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، بۆ ئەوەی ١٥.٣٪ی کۆی ڕووبەری جیھان لەخۆبگرێت.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی | |
---|---|
بە ڕووسی: Российская империя | |
دامەزران | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Российская империя |
بەشداربووە لە | پەیمانی گوڵستان، Treaty of Saint Petersburg، Serbian-Ottoman War، Third Silesian War |
دامەزرێنەر | پیتەری مەزن |
زمانی فەرمی | ڕووسی، پۆڵەندی، زمانی فینلاندی، زمانی سویدی |
سروودی نیشتمانی | God Save the Tsar! |
کیشوەر | ئوراسیا، ئەمریکای باکوور |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
پایتەخت | سەنت پیتەرزبورگ |
پۆتانی شوێن | ٥٨°٣٩′٠″N ٧٠°٧′٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | dual monarchy، absolute monarchy، پاشایەتیی دەستووری |
Office held by head of state | Emperor of all the Russias |
سەرۆکی حکوومەت | نیکۆلاسی دووەمی ڕووسیا |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | list of heads of government of Russia |
سەرۆک | Nikolay Rumyantsev، Ivan Shcheglovitov |
Diplomatic relation | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، Empire of Japan |
ئەندامی | Holy Alliance |
دانیشتووان | ١٨١٬٥٣٧٬٨٠٠ |
دراو | gold rouble، ruble |
پاشکۆ | ڕووسیای تێزاری، Kingdom of Imereti |
لەدوای ئەو | کۆماری ڕووسیا |
گۆڕدراوە لەلایەن | کۆماری ڕووسیا |
جێگەی دەگرێتەوە | Talysh Khanate، Principality of Abkhazia، Shahrisabz beylik، Russian State |
زمانەکان | ڕووسی، پۆڵەندی، زمانی فینلاندی، زمانی سویدی |
کۆتاییھاتن | ١ی ئەیلوولی ١٩١٧ |
Cause of destruction | February Revolution، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان |
ڕووبەر | ٢٣٬٧٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وەسفی ئاڵا | flag of Russia |
وەسفی نیشان | coat of arms of Russian Empire |
ئایینی فەرمی | کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس، کڵێسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات |
ئابووری بابەت | economy of the Russian Empire |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of the Russian Empire |
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا ڕووسیا گەورەترین وڵاتی جیھان بوو لە ڕووی ڕووبەرەوە، بەو پێیەی سنوورەکانی لە زەریای جەمسەری باکوورەوە لە باکوور تا دەریای ڕەش لە باشوور، و لە دەریای باڵتیکەوە لە ڕۆژاوا تا زەریای ھێمن لە ڕۆژھەڵات. ١٧٦.٤ ملیۆن ھاوڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە لەم ڕووبەرە فراوانەدا بڵاوبوونەتەوە، و سێیەم گەورەترین کۆبوونەوەی مرۆییان پێکدەھێنا لەو سەردەمەدا دوای چین لە سەردەمی شانشینی چینگ و ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا، بەڵام جیاوازی و نایەکسانیان لە باروودۆخی ئابووری و نەتەوەیی و ئایینی زۆر دیار بوو. ئەو حکوومەتەی کە ئیمپراتۆر سەرۆکایەتی دەکرد، یەکێک بوو لە دوا پاشایەتییە ڕەھاکانی ئەورووپا. ڕووسیا یەکێک بوو لە پێنج زلھێزەکەی کیشوەری ئەورووپا پێش دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ئابی ١٩١٤.