خانمە ئەکتەری ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێما ستۆن (بە ئینگلیزی: Emma Stone؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەم ١٩٨٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کە بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانەش خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بە گرانترین خانمەئەکتەر دانرا بەوەرگرتنی ٢٦ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.[1] ھەر لەو ساڵەدا، ئێما لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لە پێرستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات.[2]
لەدایکبوون | ئیمێلی جان ستۆن ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ سکۆتسدەیل، ئەریزۆنا، ئەمریکا |
---|---|
نیشتەجێی | لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا |
ناوەکانی تر | ئیمێلی ستۆن، ڕیلێی ستۆن |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤ - تاکوو ئێستا |
ئێما بە بەشداریکردنی لە فیلمی سوپەر باد ناسرا، بەشداری لە فیلمێکی ترسێنەری کردووە بە نێوی دوورگەی زۆمبی (Zombie Land) لە ساڵی ٢٠١٠، ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە سەرسوڕھێنەرەکە (The Amazing Spiderman) بەڕۆڵی گوین، ناوبراو بەباشترین ئەکتەری کۆمێدی دانراوە لە ساڵی ٢٠١١ ئەوەش بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی کۆمێدی (Easy A).[3][4]
ستۆن سەرەتا بەرنامەی تەلەفزیۆنی دۆزینەوەی بەھرەکان (In Search of the New Partridge Family) لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشداریکرد.[5] دواتر لەچەند زنجیرەتەلەفزیۆنییەک وەکو میوان بەشداربوو لەوانە میدەیم (Medium) و ماڵکۆم ئن زە میدڵ (Malcolm in the Middle).[6][7]
ستۆن لەکارەکانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەی نواندن لە درامای heroes، بەڵام نەیتوانی براوە بێت بۆ ڕۆڵگێڕان لەو درامایە.[8] وە لە ساڵی ٢٠٠٧، سەرکەتو بوو لە بردنەوەی یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکێکانی درامای Drive، بەڵام ئەم درامایەش ھەڵوەشایەوە لەدوای پەخش کردنی حەوت ئەڵقە.[9] لە ساڵی ٢٠٠٧ ستۆن بەشداری کرد لە فیلمی کۆمیدی superbad لە بەردەم دوو ئەکتەری گەنجدا مایکڵ سیرا و جوناھـ ھیڵ.[10] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دوو فیلمی کەدا بەژداری کرد کە بریتی بوون لە (The Rocker) و (The House Bunny)، فیلمی زە ڕۆک لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا بەتایبەت ڕۆڵگێڕانی ئێما ھەروەھا لەڕووی بازرگانییەوە شکستی ھێنا، وە فیلمی زە ھاوس بەنی لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[11][12][13]
لە ساڵی ٢٠٠٩ ناوبانگی ئێما ستۆن زیارتربوو کاتێک یەکەمی نواندنێکی کورتی کرد لەگەڵ ئەستێرە ماسیۆ ماکۆنی لە فیلمی Ghosts of Girlfriends Past، وە دووەم کە بووە ھۆی دروست بونی ناوبانگی فیلمی زۆمبیلاند (Zombieland) بووە لەگەڵ دوو ئەستێرەدا ودی ھارسیلۆن و جەیسی ئایزنبیرج، کە ئەم فیلمەیان توانی زیاتر لە ١٠٣ میلیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە.[14] وەکۆتا فیلمی لەو ساڵەدا بریتی بوو لە Paper Man لەگەڵ دوو ئەستێرەدا کە بریتی بوون لە جەیڤ دانیلز و ڕیان ڕینۆڵدز.
لە ساڵی ٢٠١٠، ستۆن ھەستا بە پێشکەش کردنی یەکەم فیلمی پاڵەونتییە نەمرەکەی Easy A،[4] ئەوەی دەرچونە گەورەکەی تۆمار کرد لەکاتی پەخش کردنیدا، ستۆن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلوب. وە لە ساڵی دواتر سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستھێنا لە فیلمی Crazy, Stupid, Love لەگەڵ سێ ئەستێرەی تردا کە بریتی بوون لە ستیف کاریل و جۆلیان مۆر و ڕیان جوزلینج، فیلمەکە توانی ١٤٢٫٩ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەکاتێک تێچووەکەی ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو.[15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.