بابور (بە فارسی: بابر) (١٤ی شوباتی ١٤٨٣ – ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٥٣٠)، دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی گورکانی ھیندستان (ئیمپراتۆریەتی موغەکانی ھیندستان) بوو، کە بە دوا ئیمپراتۆریەتی ئیسلامیەکان دادەنرێت لە سەردەمی زێڕین. بابور نەوەی پێنجەمی تەیمور گۆرکانی بوو، کوڕی میرزا عومەر شێخ کوڕی سوڵتان ئەبو سەعید کوڕی میرزا محمد کوڕی میرانشا کوڕی تەیمور بووە. بابور لە ئەندیجان، لە دۆڵی فێرگانا (ئێستا بەشێکە لە ئۆزبەکستان) لەدایکبووە، عومەر شێخ میرزا باوکی لە ساڵی ١٤٥٦ تا ١٤٩٤ی زایینی فەرمانڕەوای فەرگانە بووە.[2]
زاهیرەدین محمد بابور | |||||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم پاشا گورکانی. | |||||
دوای | دامەزراندنی ئیمپراتۆریەت، ئیبراهیم لۆدی وەک سەرۆکی سوڵتانی دەهلی. | ||||
پێش | ھومایوون | ||||
خێزانە كەی | مەحم بەگم
| ||||
منداڵ(ەکان) |
| ||||
| |||||
ڕەچەڵەکی | شانشینی تیمور | ||||
باوک | عومەر شێخ میرزای دووەم، ئەمیر دۆڵی فێرغانە | ||||
دایک | کالغنێگار بێگم | ||||
لەدایکبوون | داڕێژە:لەدایکبوون ئەندیجان، فێرگانا قەزای، ئیمپراتۆریەتی تیموریان (ئۆزبەکستان) | ||||
مردن | داڕێژە:مردن و تەمەن ئاگرا، ئیمپراتۆریەتی هیندستانی گۆرکان (هیندستان) | ||||
ناشتن | باخچەی بابور، کابل (ئەفغانستان)[1] | ||||
ئایین | ئیسلام |
دوای مردنی باوکی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، بابور لەسەر تەختی فێرغانە کە ناوەندی ئەخسیکت بوو، سەرکەوت و لە سەرەتای دەسەڵاتی خۆیدا ڕووبەڕووی یاخیبوون بووەوە. دوای ٢ ساڵ سامەرقەندی داگیرکرد، بەڵام زۆری نەخایاند فێرگانای لەدەستدا. لە ھەوڵە سەرکەوتوونەبووەکەیدا بۆ داگیرکردنی فێرگانا، سەمەرقەندیشی لەدەستدا. لە ساڵی ١٥٠١ ھەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی ھەردوو ھەرێمەکە سەرکەوتوو نەبوو کاتێک لەلایەن شیبەک خانەوە شکستی ھێنا. لە ساڵی ١٥٠٤دا کابولی داگیرکرد کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕواڵەتی عەبد ئەلزراق میرزا میراتگری نەواد ئەلئوق بەگی دووەمدا بوو.[3]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.