From Wikipedia, the free encyclopedia
باجیراو ماستانی فیلمێکی مێژوویی – ڕۆمانسییە لەدەرھێنانی سانجای لیلا بانسالییە. ھەریەکە لە ڕانڤیر سینگ، دیپیکا پادوکۆن و پریانکا چۆپرا ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکە دەگێڕن. فیلمەکە بۆیەکەمجار لەڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ نمایشکرا. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا کەزۆربەی ڕەخنەگران ٤/٥ یان ٥/٥ ــیان بەو فیلمەداوە. تێچووی فیلمەکە ١٢٥ کرۆر بوو لەبەرامبەردا کۆی داھاتی فیلمەکە ٣٥٧ کرۆر بوو وە تەنیا لەھیند داھاتی ١٨٤ کرۆر کۆبکاتەوە. فیلمەکە باس لە باجیراوی یەکەم دەکات کە پێشەوی ئیمپاتۆری ماراتا بووە لە ھیند.
باجیراو ماستانی | |
---|---|
دەرھێنەر | سانجای لیلا بانسالی |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | Prakash R. Kapadia (Dialogue) |
شانۆنامە | Prakash R. Kapadia Additional Screenplay:- سانجای لیلا بانسالی |
چیرۆک | Nagnath S. Inamdar |
لەسەر بنەمای | Raau لە لایەن Nagnath S. Inamdar |
ئەکتەران |
|
چیڕۆکخوان | عیرفان خان |
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | Sudeep Chatterjee |
مۆنتاژ | Rajesh G. Pandey |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | بانسالی پرۆدەکشن |
بڵاوکردنەوە | ئیرۆس ئینتەرناشیۆنال |
دەرچوون | ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ١٥٨ خوولەک[1] |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی، ماراتی |
تێچوون | ١٢٥ کرۆر ڕووپییە |
داھات | ٣٥٧ کرۆر ڕووپییە |
چیرۆکەکە باس لە چیرۆکێکی راستەقینە ئەکات کە لە سەدەی ١٨ دا رویداوە کە چیرۆکێکی خۆشەویستیە لە نیوان پێشەوا باجیراو یان باجیراوی یەکەم (رانڤیر سینگ) لەگەل خێزانی دووەمی کە موسڵمانە و ناوی ماستانیە (دیپیکا پادوکون) و خێزانی یەکەمی ناوی کاشیبایە (پریانکا چوپرا).
سەرەتا سەلمان خان و ئاشواریا رای ھەلبژیردران بۆ کاستی فیلمەکە بەلام بەھۆی کێشەوە ئایشواریا رای وازی لێ ھێنا دواتر رانی موخیرجی بۆ رۆلی ماستانی و کارینا کاپوور بۆ رۆلی کاشیبای بەلام لەسالی ٢٠١٤ و دوای سەرکەوتنیان لە رام لیلا سەنجای بەنسالی بریاری دا ھەردوو ئەکتەر رانڤیر سینگ (باجیراو) و دیپیکا پادوکون (ماستانی) ھەروەھا پریانکا چوپرا (کاشیبای) ھەڵبژێرێت.
سەرتای وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دەستی پێ کرد لەگەل رانفیر و پریانکا بەبێ دیپیکا چونکە سەرەتا فیلمەکە لەسەر مندالی باجیراو و ژیانی ھاوسەرگیری یەکەمی تا رزگار کردنی نیشتیمانی باوکی ماستانی لەلاین باجیراوەوە و دانی ماستانی وەک دیاریەک لەلاین ماستانیەوە لێرەشدا چیرۆکی راستەقینە دەستی پێکرد یەکەم وێنەگرتنی دیپیکا لە ٣ی ئازاری ٢٠١٥ بوو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.