![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/ff/World_map_with_arctic_circle.svg/langckb-640px-World_map_with_arctic_circle.svg.png&w=640&q=50)
بازنەی جەمسەری باکوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازنەی جەمسەری باکوور یەکێکە لە پێنج خوولگە گرنگەکانی زەوی کە لە نەخشەکاندا دەردەکەون، ئەو خوولگەی ٣٣ ْ٦٦ +ی سەر زەویە کە سنووری ناوچەیی جەمسەری باکوور نیشان دەدا[1]، شوێنێکە کە لانی کەم یەکجار لە ساڵدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دا خۆر قەت لێی ئاوا نابێ. بازنەی جەمسەری باکوور، باکووریترین ھێڵی پانی نیوەگۆی باکووری زەویە کە ساڵانە لانی کەم یەکجار ڕۆژ بێ ڕاوەستان لەسەر ھێڵی ئاسۆیی دەدرەوشێتەوە. (خۆری نیوەشەو).[2]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/ff/World_map_with_arctic_circle.svg/640px-World_map_with_arctic_circle.svg.png)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9d/%D9%85%D8%AF%D8%A7%D8%B1_%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84%DA%AF%D8%A7%D9%86.svg/640px-%D9%85%D8%AF%D8%A7%D8%B1_%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84%DA%AF%D8%A7%D9%86.svg.png)
ناوچەی باکووری ئەم خوولگەیە، خوولگەیە باکوور و ناوچەی باشوورەکەشی تا دەگاتە خوولگەی قرژاڵ، ناوچەی مامناوەندی باکووری پێ دەوترێ. بازنەی جەمسەری باکوور، خوولگەی بەرانبەریەتی لە نیوەگۆی باشووری زەوی.[3]