باشووری عەرەبستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
باشووری عەرەبستان (بە عەرەبی: جنوب الجزيرة العربية) ناوچەیەکی دێرینە کە بەشەکانی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی لەخۆدەگرێت، لەوانە ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین کۆماری یەمەن، ھەروەھا پارێزگاکانی نەجران و جیزان و عەسیر کە ئەمڕۆ لە سعودیەن، و پارێزگای دۆفەر، کە ئەمڕۆ بەشێکە لە عومان. خەڵکی ئەو ناوچانە خاوەنی کولتوور و زمانی جیاواز بوون.
سێ ھەزار ساڵ لەمەوبەر چەند شانشینییەک ناوچەی باشووری عەرەبستان، شانشینی مۆین، قوتبان، سەبایییەکان[1] و ئەوانی دیکەیان داگیرکرد. لە نێو ڕووداوە ناسراوەکانی ئەم ناوچەیەدا دەتوانین ئاماژە بە بەنداوی مەریب، ڕێگای کەندەر و شانشینی ئەفسانەیی بەلقیس بکەین.[2] دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر، حەمیر بوو بە حاکمی ئەم ھەرێمە و چەند سەد ساڵ ئەم ھەرێمەی بەدەستەوە بوو. دوای ئەو ئیمپراتۆرییەتی ئەکسومی ئەسیوپیا لە سەدەی ٣ و ٤ی زایینی ھێرشی کردە سەر ئەم ناوچەیە، پاشان شا کالێب لە ساڵی ٥٢٠ی زایینی و دوای ئەوانیش ئیمپراتۆرییەتی ساسانی لە ئێرانەوە لە ساڵی ٥٧٥ی زایینی ئەم ناوچەیەیان بردە دەریاوە.[3][4][5][6] دوای نیو سەدە و لە ساڵی ٦٢٨ی زایینی، تەواوی ناوچەکە موسڵمان بوو.[7]