![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/Picadilly_Circus_London_by_night_2006.jpg/640px-Picadilly_Circus_London_by_night_2006.jpg&w=640&q=50)
بانگەشە
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆ بانگەشەی سیاسی، بڕوانە پرۆپاگەندە.
لە کاسبیدا، بانگەشە (لەوە ئەچێت لە بانگ و ئەشیاوە هاتبێت)[1]، ڕیکلام (لە فەڕەنسیدا: réclame) یان تەبلیغات (لەفارسیدا: تبلیغات) ھەوڵ و تەقەلایەکە بریتی لە ئاگادارکردنەوە و بەرھەمھێنانی زانیاریی پێویست لە لایەن فرۆشیارانی شتومەک و خزمەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ھان بدەن ھەرچی زۆرتر شتیان لێ بکڕن و بەم شێوەیە فرۆشیان زیاتر بکەن.[2] لە کۆندا، بانگەشە بەو بانگ و ھاوارە ئەوترا کە فرۆشیاری ھەندێ کاڵای لادێیی و کشتوکاڵی لە ئاواییدا ئەیکرد بۆ ئەوەی خەڵک بزانن کە ئەو کاڵایە ھاتووەتە ناو دێیەکەیان.[3] بەڵام ئەمڕۆکانێ بانگەشە زیاتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو ئەبێتەوە، لەوانە تەلەڤیزیۆن، گۆڤار، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و ... .
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/Picadilly_Circus_London_by_night_2006.jpg/640px-Picadilly_Circus_London_by_night_2006.jpg)