From Wikipedia, the free encyclopedia
باوکە کورتەفیلمێکە بە زمانی کوردی - نەرویژی و کاری نووسین و دەرھێنانی لەلایەن دەرھێنەری کورد ھیشام زەمانەوە بۆ کراوە،[1] فیلمەکە لە ١٥ خولەک پێک دێت و ساڵی ٢٠٠٥ دەرھێنراوە؛ گرتەکانی فیلمەکە لە نەرویژ بەرھەم ھێنراون.[2]
باوکە Bawke | |
دەرھێنەر | ھیشام زەمان |
---|---|
نووسین | ھیشام زەمان |
کاست | سەردار ئەحمەد ساڵح بڕوا ئاکۆ ڕەسووڵ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٠٥ |
ماوەی فیلم | ١٥ خولەک |
زمان | کوردی نەرویژی |
کوڕ و بابێک لە باشووری کوردستانەوە، بە قاچاغی دەگەنە شوێن و وڵاتی مەبەست؛ پۆلیس ھەدووکیان دەستبەسەر دەکات و دەیاننێرێتە کەمپی پەنابەران. لەوێ بڕیار دەدرێت بابەکە بگەڕێننەوە و ئەویش بۆ ئەوەیکە کوڕەکەی ھەر لەو وڵاتە بمێنێتەوە و لەگەڵ وی نەینێرنەوە، خۆی لێ نەناس دەکات و لەو کاتەدا کە کوڕەکەی بانگی دەکات، پۆلیس لێی دەپرسێت: منداڵەکە دەناسێت؟ باوکەکەش وڵامی نەرێنییان پێ دەدات.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.