From Wikipedia, the free encyclopedia
بڕوس فرێدریک جۆسێف سپرینگستین (بە ئینگلیزی: Bruce Frederick Joseph Springsteen) (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩)[1] گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە کەوا وەک ھونەرمەندێکی سەربەخۆ و گۆرانیبێژی سەرکردەی ئی ستریت باند کاردەکات. ئەو توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو لە حەفتاکاندا بەدەستبێنێت لەڕێگەی ئەلبوومی Born to Run.[2] سپرینگستین لەو پەنجا ساڵەی کارکردنیدا، بە دەرکەوتنە پڕ جوڵەکانی سەر ستەیج و لیریکە کۆمەڵایەتیەکانی ناسراوە.
بڕوس سپرینگستین | |
---|---|
لەدایکبوون | نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩
پیشە |
|
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٣, لەنێویانداجێسیکا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٤– تا ئێستا |
کۆمپانیاکان | کۆڵۆمبیا ڕیکۆردس |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | brucespringsteen |
سپرینگستین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٥ میلیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی لەسەر ئاستی جیھان، ٦٤ میلیۆن کۆپی لەسەر ئاستی ئەمریکا بفرۆشێت، کە ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە پڕفرۆشترین ھونەرمەندانی مۆسیقیی جیھان. گۆرانیە ناسراوەکانی بریتین لە Born to Run" (1975), "Thunder Road" (1975), "Badlands" (1978), "Hungry Heart" (1980), "Dancing in the Dark" (1984), "Born in the U.S.A." (١٩٨٤), "Glory Days" (1985), "Brilliant Disguise" (1987), "Human Touch" (١٩٩٢), و "Streets of Philadelphia" (١٩٩٤). ھەروەھا خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرە لەنێویاندا ٢٠ خەڵاتی گڕامی، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و یەک خەڵاتی تۆنی و ئۆسکار.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.