From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی مۆجاڤی | |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | کالیفۆرنیا، یووتا، ئەریزۆنا، نێڤادا |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | Charleston Peak |
ڕووبەر | ١٢٤٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
فایلی کەی ئێم ئێڵ | Template:Attached KML/Mojave Desert |
بیابانی مۆجاڤی (بە ئینگلیزی: Mojave Desert) بیابانێکی وشکی بێ باران و سەختە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوور. دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کالیفۆرنیا و باشووری نێڤادا ھەڵکەوتووە، بە گشتی ٤٧٨٧٧ میل چوارگۆشە (١٢٤٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات. ھەروەھا ناوچەی زۆر بچووکیشی ھەیە کە درێژ دەبێتەوە بۆ یوتا و ئەریزۆنا سنوورەکەی بە گشتی بە بوونی دارەکانی یەشوع دەورەدراوە، کە تەنھا لە بیابانی مۆجاڤی دەڕوێت، ھەروەھا باوەڕ دەکرێت کە ھەزار و ٧٥٠ بۆ ٢٠٠٠ جۆری ڕوەکی زیادە ی زیاتر بێت. بەشی ناوەندی بیابانەکە بە جیا جیا ئاوەدانە، لەکاتێکدا دەوروبەری بووەتە مەڵبەندە گەورەکانی کۆمەڵگا گەورەکان وەک لاس ڤێگاس، لانکستەر، پالمدەیل، ڤیکتۆرڤیل و سانت جۆرج.[1]
بیابانی مۆجاڤی لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ بیابانی حەوزی مەزن و لە باشوور و لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ بیابانی سنووران. سنووری تۆپۆگرافیکی چیای تیکاپیە لەبەری ڕۆژاوا، چیای سان گابرییەل و چیای سان بێرناردینۆ بەری باشوور دەگرنەوە. سنووری چیاکان جیاوازن، بەرزایییەکانی ئەم بیابانە سەروو ٢٠٠٠ پێ (٦١٠ م) ھەربۆیە مۆجاڤێ بە بیابانێکی بەرز ناودەبرێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا دۆڵی مەرگ نزمترین بەرزییە لە باکووری ئەمریکا لە ٢٨٠ پێ (٨٥ مەتر) لە خوار ئاستی دەریاوە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەکانی بیابانی مۆجاڤی. کەمتر لە ٥٠ ھەزار میلی چوارگۆشە (١٣٠٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات، کە کردویتە بچووکترین بیابانی ئەمریکای باکوور.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.