تەختەنەرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەختە نەرد یان تاوڵە کایەیێکە کە لە نێوان کوردەکان، تورکەکان و زۆربەی دانیشتوانی ڕۆژھەڵاتی ناویندا باوە. ئەم کایە ئاوا بەڕێوە دەچێت کە یاریکەرێک مۆرە (تاس، زار) ھەڵدەدات و بە پێی ئەو ژمارەی کە زارەکە پیشانی دەدات کڵانەکانی (مۆھرەکانی، پوولەکانی) دەجووڵێنێت کە باری جووڵانەوەی ئەم پوولانە لە باری سووڕانی میلەکانی کاتژمێرە، ئەم کارە ئەوەندە بەردەوام دەبێت تاکو یەکەمین کەس لە کایەکەرەکان گشت کڵانەکانی لە چوارچێوەی تەختەکە بباتە دەرەوە.[1][2]