ڕۆژھەڵاتی ناوین
ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و میسر / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژھەڵاتی ناوین یان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافییە، لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و میسر پێکھاتووە. زاراوەکە لەم دوایییە لە ھەندێک بەستێندا پەرەی سەندووە و وڵاتانی ئەفغانستان و پاکستان و ناوەچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاشی گرتوەتەخۆ. تەنانەت ھەندێجار وەکوو ھاوواتایەک بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک، لە بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی دووردا بەکار دەبردرێت.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
بەگشتی، ئەم زاراوەیە ھەر لە سەرەتاوە مژاوی بووە و تا ئێستا بە ناوچەیەکی جوگرافیایی کە ھەمووان لە سەری کۆک بن پێناسە نەکراوە.[1]
زمانە سەرەکییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بریتین لە: کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، عیبری، ئاسووری، ئینگلیز، فەڕەنسی، ئازەربایجانی، یۆنانی. شارە گەورەکانیشی ئەمانەن: قاھیرە، ئەستەمبوڵ، تاران، ڕیاز و بەغدا.