From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆمی شێڵبی کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی زنجیرەی مێژوویی تاوانی درامی بەڕیتانی پیکی بڵایندەرسە. لەلایەن کیلیان مۆڕفییەوە بەرجەستەکراوە، کە خەڵاتی ئیرلەندی فیلم و تەلەڤیزیۆن و خەڵاتی نەتەوەییی تەلەڤیزیۆنی بردووەتەوە بۆ ڕۆڵەکەی. کەسایەتییەکە بەباشی وەرگیراوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.
تۆماس «تۆمی» شێڵبی | |
---|---|
کەسایەتیی پیکی بڵایندەرس | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی ١، ئەڵقەی ١ (٢٠١٣) |
دروستکراوە لەلایەن | ستیڤن نایت |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | کیلیان مۆڕفی |
ناوی تەواو | تۆماس مایکڵ شێڵبی |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نازناو | تۆمی، تۆم |
پیشە | ئەندامی پەرلەمان چەتە بازرگان سەرباز |
ئەندامێتی | پیکی بڵایندەرەکان یەکێتی بەڕیتانی فاشستەکان |
خێزان | پۆڵی گرەی (پوور) مایکڵ گرەی (پورزا) ئارتەر شێڵبی (برا) جۆن شێڵبی (برا) فین شێڵبی (برا) ئەیدا تۆڕن (خوشک) |
ھاوسەر | گرەیس شێڵبی لیزی ستاڕک |
مناڵەکان | چارڵز شێڵبی ڕوبی شێڵبی |
نەتەوە | بەڕیتانی |
دەرھێنەر ستیڤن نایت مۆڕفی ھەڵبژارد بۆ ڕۆڵی تۆمی شێڵبی. کەسایەتییەکە سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە لە خێزانێکی ڕۆمانی نیشتەجێی بێرمینگام. لە ١٩١٩دا، ئێمە بە شێڵبی ئەناسرێین و چیرۆکەکە بەزۆری باسی خۆشەویستییەکەی دەکات بۆ گرەیس و ناکۆکییەکانی لەگەڵ لێکۆڵەر کامبێڵ. دوای پێنج ساڵ، ھاوسەرگیری لەگەڵ گرەیس دەکات بەڵام گرەیس دوای ماوەیەکی کەم ئەکوژرێت لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیاندا. پەیوەندی تۆمی لەگەڵ ئاڵفی سۆڵۆمۆنز کلیلی سەرەکی زۆرینەی چیرۆکەکانی پیکی بڵایندەرسە.
کیلیان مۆڕفی حەزێکی دەرخستووە بۆ ھەبوونی ڕۆڵی زیاتر لە تەلەڤیزیۆندا، «ئەو زنجیرە ناوازە ئەمریکیانە سەردەخران و ئێمە سەیرمان ئەکردن و ھەموو کەسێک بەجۆریک ئاگاداربوون لەوە. من وا بیر دەکەمەوە کە بی بی سی بەئاگابوون لەوە و بۆیە من بە تامەزرۆ بووم بۆ خوێندنەوەی چەند دەقێکی باش و ئەوان پیکی بڵایندەرس یەکەم دەقی تەلەڤیزیۆنی بوو کە بۆ من نێردرابوو.» مۆڕفی وتی کە بەئاگانەبووە کە پیکی بڵایندەرەکان کێ بوون پێش ئەوەی دەقەکە وەربگرێت.[1] جەیسن ستەیتەم سەرەتا پێشنیارکرابوو بۆ ڕۆڵەکە لەلایەن دەرھێنەر ستیڤن نایت، کە ڕوونی ئەکاتەوە «من ھەردووکیانم لە لۆس ئانجلس بینی بۆ قسەکردن دەربارەی ڕۆڵەکە و پێشنیاری جەیسنم کرد. کیلیان، کە ئەیبینی، تۆمی نییە، بەدڵنیایییەوە، بەڵام من ئەوەندە گێژبووم کە لەوە تێنەگەم.» نایت دواتر پێشنیاری ھەڵبژاردنی مۆڕفی کرد دوای ئەوەی کە نامەیەکی بۆ ھات لەلایەن مۆڕفییەوە کە نووسرابوو «بیرت بێت، من ئەکتەرم».[2]
ھەرچەندە زۆرینەی کەسایەتییەکانی زنجیرەکە لە کەسایەتی مێژوویی ڕاستییەوە وەرگیراون، خێزانی شێڵبی تەواو خەیاڵیین و لەلایەن نایتەوە دروستکراون.[3] تۆمی شێڵبی لە خێزانێکی ڕۆمانییە کە نیشتەجێی بێرمینگامن.[4][5] مۆڕفی کاتی لەگەڵ خەڵکی ڕۆمانی بەسەربردووە بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆڵەکە.[6] شێڵبی سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە و تووشبووی PTSDیە وەک ئەنجامێک لە کارەساتەکانی کە بەسەری ھاتوون لە جەنگدا؛ شتێک کە بابەتێکی دووبارەبووەوەیە بەدرێژایی زنجیرەکە.[7] شێوازی قژی شێڵبی ئەندەرکەتە کە بووەتە ھۆی دووبارە ژیانەوەیەک لە ناوبانگیدا.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.