From Wikipedia, the free encyclopedia
تیرۆریزمی مەسیحی جۆرێکە لە تیرۆریزمی ئایینی، لە کردەوەی تیرۆریستی پێکدێت کە لەلایەن ئەو گرووپانە یان ئەو کەسانەوە ئەنجام دەدرێن کە بانگەشەی پاڵنەر یان ئامانجی مەسیحی دەکەن. تیرۆریستانی مەسیحی لە ڕێگەی لێکدانەوەی کتێبی پیرۆز و مەسیحییەت، بەپێی ئامانج و جیھانبینی خۆیان، ڕەوایەتی بە کردەوە توندوتیژەکانیان دەدەن.[1][2][3]
گرووپە تیرۆریستییە مەسیحییەکان بریتین لە ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکان، کەڵتەکان و گرووپە نارێکخراوەکانی خەڵک کە ڕەنگە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھەوڵی تیرۆرکردنی گرووپەکانی دیکە بدەن. ھەروەھا ھەندێک گرووپ ھانی کەسانی ئاسایی دەدەن بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.[4] گرووپە نیمچە سەربازییەکان بە شێوەیەکی تایبەت بەستراونەتەوە بە ئامانجە نەتەوەیی و سیاسییەکان و ھەروەھا ئامانجە ئایینییەکان[5][6] و زۆرێک لەم گرووپانە بیروباوەڕی ئایینییان ھەیە کە لەگەڵ بیروباوەڕە ئایینییەکانی مەسیحییەتی ئاساییدا ناکۆکە. کۆمەڵکوژیی ڕەواندز و هێرشی شاری ئۆکلاهۆما و ھێرشەکانی مزگەوتی کرایستچرچ نموونەکانی تیرۆری مەسیحییە.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.