تیرە
گروپێک لە خەڵک یەکگرتوون بە خزمایەتی ڕاستەقینە یان هەستپێکراو و بە ڕەچەڵەک / From Wikipedia, the free encyclopedia
تیرە یان تایفە بە کۆمەڵێک کەس دەوترێت کە پەیوەندی خزمایەتی و خوێن لە نێوانیاندا ھەیە و باپیرەیان یەکە. تەنانەت ھەندێک جار ڕەچەڵەکیان یەک نییە. وەچەند تیرەیەک پێکەوە دەبنە دروستکردنی ھۆزێک کە لەوانەیە ڕەچەڵەکی ئەم تیرانە یەک نەبن.
تیرە بریتییە لە کۆمەڵێک کەس کە بە خزمایەتی و ڕەچەڵەکی ڕاستەقینە یان ھەستپێکراو یەکدەگرن. تەنانەت ئەگەر وردەکارییەکانی ڕەچەڵەکە نەزانرێت، ڕەنگە تیرەکان ئیدیعای ڕەچەڵەک بکەن لە ئەندامی دامەزرێنەر یان باپیرەی سەرەوە. تیرەکان، لە کۆمەڵگا ڕەسەنەکاندا، مەیلیان ھەیە بۆ ژن و مێردایەتی، واتە ئەندامەکانیان دەتوانن ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکتر بکەن. تیرەکان پێش فۆرمەکانی ڕێکخراو و حکومەتی کۆمەڵایەتیی ناوەندی کەوتوون، و لە ھەموو وڵاتێکدا بوونیان ھەیە. ئەندامان دەتوانن بە ئاڵایەک یان ھێمایەکی تر خۆیان بناسێنن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە تیرەیەکی سەربەخۆن.[1]
ئەندامانی ترە ھەندێک جار نیشانەیەک یان سیمبولێکیان ھەیە کە کە ئاماژە بەوەدەکات کە سەر بەو تیرەیەن و ھەر تیرەیەک نیشانەی خۆی ھەیە. بنەمای خزمایەتی توندوتۆڵ ھەیە لەناو تیرەکاندا، لەم ڕێگایەوە تیرەکان ھاوبەشن لە دانانی (مەرج)یا دەستوورێک کە نیشانەی یەکگرتووی تیرەکەیە. ھەندێک لە تیرەکان بەشێوەیەکی ئەفسانەیی ڕەچەڵەکیان دەبەنەوە سەر شتانێک کە مرۆڤنین، بۆ نموونە دەیبەنەوە سەر ھێمایەکی پیرۆز (تۆتەم) کە زۆرجار ئاژەڵێکە.[2]
لە کۆمەڵەی ڕەوەندی کوردستاندا تیرەکان بنەمایەکی کۆمەڵایەتی ڕامیاریان ھەیە و دەسەڵاتیان بەشێوەی ھەرەمی دادەبەزێت و کەسودێکی زۆری ھەیە بۆیان. ئەم دەسەڵاتە ھەرەمییە ڕێکیان دەخات بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی و و لە تیرەیەکەوە بۆ تیرەیەکی کە جیاوازە.[3]