تیشکی ئێکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیشکی ئێکس یان تیشکی سینی (بە ئینگلیزی: X-radiation یان X-ray) درێژە شەپۆل زۆر کورتی ھەیە و لە سنووری پێوانەی گەردیلەدایە، بۆیە ھەمیشە بەھۆی وزەکەیەوە وەسف دەکرێت نەک بە درێژییە شەپۆلەکەی. زانای ئەڵمانی ڤیلھێڵم ڕۆنتگن کە بە دۆزەرەوەی تیشکی ئێکس دەناسرێت[1] بە ڕێکەوت تیشکی ئێکس دۆزییەوە، لەو کاتەدا کە تاقیکردنەوەی دەکرد لەسەر لوولەی تیشکە کاسۆد. پاش ھەفتەیەک بە تیشکی ئێکس وێنەیەکی دەستی ژنەکەی گرت. ئەم وێنەیە زۆر بە ڕوونی ئەڵقەی شووکردن و ئێسکەکانی تێدا دەرکەوتبوو. ڕونتگن ئەم دیاردەیەی ناونا تیشکی X) X-ray) بۆ دەرخستنی ئەوەی کەوا ئەم تیشکە چ جۆرێکی نەناسراو لە تیشک، وە ھەتا ئێستاش ئەم ناوە ھەر بەکاردەھێنرێت.[2]