![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/d/d3/1998_FIFA_World_Cup.svg/langckb-640px-1998_FIFA_World_Cup.svg.png&w=640&q=50)
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ پاڵەوانیەتی ژمارە شازدەیەم بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٠ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٢ی تەممووزی ١٩٩٨ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، بۆ جاری دووەم بوو فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفا بکات (جاری یەکەم ساڵی ١٩٣٨ بوو)، وە جارێ نۆیەم بوو لە ئەورووپا بەڕێوەبچێت. جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ یەکەمین جامی جیھانی بوو لە ژێر سەرۆکایەتی سێپ پلاتەر سەرۆکی پێشووتری فیفا بەڕێوەبچێت.
![]() | |
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٠ـی حوزەیران - ١٢ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
١٩٩٤ → ٢٠٠٢ ← |
تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بە ئەنجامی ٣–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕزیل، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤یاری ١٧١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری کڕواتی دافور سۆکەر بوو بە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وە ھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە. ژمارەی جەماوەر (٢٫٧٨٥٫١٠٠) کەس بوو.