ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی:Équipe de France) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری وڵاتی فەڕەنسا یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا وە سەرپەرشتی دەکرێت و یەکێتییەکەش ئەندامە لە یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا، یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ١ی ئایاری ١٩٠٤ بووە لەبەرامبەر ھەلبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ ھەردوو لا کۆتایی ھات وە گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئازەربایجان بووە کە لە ٦ی ئەلوولی ١٩٩٥ بووە بە ئەنجامی دە گۆڵی بێبەرامبەر ھاوکاتیش لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٥یش گەورەترین شکستی نۆش کردووە ئەوکات بە ١٧ گۆڵ بەرامبە ڕبە گۆڵێک بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانماڕک دۆڕا، ھەڵبژارەی تۆپی پێی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٩٨ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا ئەمەش دوای بردنەوە بوو لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەھەمان جامیش لە ساڵی ٢٠٠٦ پلەی دووەمی بەدەستھێناوە دوای شکستی بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بەڵام لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت وە ھەروەھا ھەڵبژاردەکە دوو جار بووەتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵانای ١٩٨٤ و ٢٠٠٠ ئەمەش دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا.

زانیاریی خێرا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا, بە فەرەنسی: équipe de France de football ...
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
بە فەرەنسی: équipe de France de football
لقیnational association football team
Season of club or teamھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
وڵاتی وەرزشفەڕەنسا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتفەڕەنسا
ڕاهێنەردیدی دیشاپ
کاپتنھوگۆ لۆریس، کیلیان مباپێ
یاریگایاریگای فەڕەنسا
خاوەنFrench Football Federation
وێبگەhttps://www.fff.fr/selection/2-equipe-de-france/index.html
نوێنەرایەتیFrench Football Federation
Kit supplierنایکی
Official colordark blue، سپی، سوور
کۆدی وڵات لە فیفاFRA
دایخە
Thumb
یاریزانای ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨

فەرەنسا ڕکابەریی تۆپی پێیبوو لەگەڵ بەلجیکا،[1] بەرازیل،[2] کرواتیا،[3] ئینگلتەرا،[4] ئەڵمانیا،[5] ئیتاڵیا،[6] پورتوگال [7] و ئیسپانیا [8].

Thumb

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.