جاڤاسکریپت
From Wikipedia, the free encyclopedia
جاڤاسکریپت (بە ئینگلیزی: JavaScript) زۆرجار لە ئینگلیزیدا کورت دەکرێتەوە بۆ JS - جەی ئێس، بریتییە لە زمانێکی بەرنامەسازیی ئاستبەرز، فەنکشناڵ و وەرگێڕدراو. تایبەتمەندێتییەکانی ئەم زمانە ئەوەیە کە جوڵاوە، جۆری دراوی بێھێزە (واتە دەتوانی دراوێک بناسێنی بە ژمارە بەڵام بە ئاسانی 'ھێزی' لێ بکەی ببێتە 'نووسە')، پشت بە پرۆتۆتایب دەبەستێ (لە ئۆ ئۆ دا) و فرەپارادایمە (فرە شێوازی داڕشتنە). جاڤاسکریپت بریتییە لە یەکێک لە سێ پێکھێنەری سەرەکی تۆڕی جیھانی ئینتەرنێت، (CSS, HTML)دوانەکەی ترن.[5] جاڤاسکریپت لە بنەمادا زمانی بەرنامەسازییە لەسەر وێبگەڕ، بەڵام بە دروستکردنی نۆد.جەی ئێس دەکرێت لەسەر ڕاژەکار و سیستمەکانی کارگێڕی وەگەڕخرێت.
پارادایم | فرەپارادایم: تەنخواز (لەسەر بنچینەی پرۆتۆتایپ), فرمانی، فەنکشنەڵ, بەڕووداو پاڵنراو[1] |
---|---|
داڕێژەر | براندن ئایک |
پەرەپێدەر | کۆمپانیای گەیاندنی نێتسکەیپ، دامەزراوەی مۆزیلا، ئێکمە ئینتەرناشناڵ |
یەکەم دەرکەوتن | ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥؛ ٢٨ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٥-١٢-٠٤)[2] |
وەشانی جێگیر | |
جۆری دراو (تایپ) | بزۆک، قاز |
پاشگری پەڕگە |
|
وێبگە | Mozilla |
Major implementations | |
V8, JavaScriptCore, ڕاینۆ, سپایدەر مەنکی، Chakra | |
کاریگەربووە بە | |
لوا، سکیم، پێرڵ, سێڵف، جاڤا، سی، پایتن، AWK, ھایپەرتۆک | |
کاری کردۆتە | |
ئاکشنسکریپت، ئاتسکریپت، کۆفیسکریپت، دارت، جەی سکریپت دۆت نێت، لایڤسکریپت، ئۆبجێکتڤ جەی، ئۆپا، پێرڵی ٦, QML, تایپسکریپت | |
|
وەک ھەر زمانێکی فرە پارادایم، جاڤاسکریپت پاڵپشتی دەکات لە بەرنامەسازیی فرمانی (لەنێویاندا تەنخواز و لەسەر بنچینەی پرۆتۆتایپ)، فەنکشنەڵ، بەڕووداو پاڵنراو. جاڤاسکریپت خاوەنی ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەرییەکی تایبەتە بۆ کارکردن لەگەڵ دەق، ڕیز، ڕێگولەر ئیکسپرێشن، و ھەروەھا قۆزتنەوەیەکی سەرەتایی دۆم بەڵام زمانەکە لەخۆیدا ھیچ تێکردن/دەرخستەیەکی وەکوو ڕایەڵە، کۆگا، کەرەستەکانی گرافیک لەخۆ ناگرێت بەڵکو پشت بەستوو بە ژینگەی ئەو خانەخوێیەی کە لەخۆی دەگرێت.
ئەگەرچی لەسەرەتاوە جاڤاسکریپت بەتەنھا جێبەجێ کردنی لایەنی ڕاژەخوازی لەسەر وێبگەڕ ھەبوو، بەڵام لەئێستادا تێکەڵ کراوە لەگەڵ گەلێک جۆری جیاواز لە خانەخوێی نەرمامێر، لەنێویشیاندا لایەنی ڕاژەکار لەسەر ڕاژەکاری وێب و بنکەی دراوە، ھەروەھا لە بەرنامەکانی دیکەدا کە بەرنامەی وێب نین، لەوانە بەرنامەکانی چارەسەرکردنی وشە و PDF، ئەمە جگە لە بەکارھێنانی لە ژینگەکانی runtime دا کە ڕێگە دەدەن بە نووسینی بەرنامە بۆ مۆبایل و دێسکتۆپ.
ھەرچەندە لێکچوونی ڕواڵەتیی بەھێز ھەیە لە نێوان جاڤاسکریپت و جاڤادا، لەنێویاندا ناو زمانەکە، سینتاکس، و گورزە ستانداردەکان، کەچی ئەو دوو زمانە لە ناوەڕۆکدە بەتەواوەتی لەیەک جیاوازن بەتایبەتی لەڕووی دیزاینەوە؛ جاڤاسکریپت کاریگەر بووە بە زمانەکانی وەک سێڵف و سکیم.[6]