جوانڕۆ
شارێک لە ڕۆژهەلات، کرماشان / From Wikipedia, the free encyclopedia
جوانڕۆ ناوێکی کۆنە بۆ ناوچەیەک پێکھاتوو لە شارستانەکانی جوانڕۆ (قەڵای جوانڕۆ)، ڕوانسەر، بەشێک لە پاوە، سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ڕۆژھەڵات. سەد لە سەدی خەڵکی جوانڕۆ کورد و لە ئێلی جافن. جوانڕۆ لە باکوورەوە لەگەڵ پاوە، لە باشوورەوە لەگەڵ سەلاسی باوەجانی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕوانسەر و لە ڕۆژاوایەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ھاوسنوورە. شاری جوانڕۆ بە زێدی ئێلی جاف ناس دەکرێت. دانیشتوانی شارستانی جوانڕۆ موسڵمان و سوننین.[1][2][3][4][5]