کوردیی ناوەندی
زارێکی زمانی کوردییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[2] کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە.[3] سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.
کوردیی ناوەندی | |
---|---|
سۆرانی، کوردی | |
قسەی پێدەکرێ لە | ئێران عێراق ھەرێمی کوردستان |
ناوچە | ڕۆژھەڵاتی ناوین |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٥ ملیۆن کەس (٢٠٢١)[1] |
بنەماڵەی زمان | |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | ckb |
Linguasphere | 58-AAA-cae |