جەنگی نێوان یۆنان و تورک (١٩١٩-١٩٢٢)
جەنگێک بوو لەنێوان هێزە پاشماوە عوسمانییەکان و یۆناندا ڕوویدا / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی نێوان یۆنان و تورک، جەنگێک بوو لە نێوان ساڵانی ١٩١٩–١٩٢٢ ڕوویداوە، ئەم جەنگە لە نێوان ھەریەک لە نەتەوەی یۆنانییەکان و بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک ھەڵگیرسا بۆ بەدەست ھێنانی پشکی یۆنان کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە داگیرکرابوو وەک بەشێک لە جەنگی جیھانیی یەکەم ھەژمار دەکرێت.[1]
جەنگی نێوان یۆنان و تورک (١٩١٩-١٩٢٢) | |
---|---|
بەشێکە لە | Turkish War of Independence |
جێ | ئەنادۆڵ |
کاتی ڕوودان | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئایاری ١٩١٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ |
ھۆکار | armistice of Mudros |
یۆنانییەکان ھەڵمەتێکیان کرد بۆ بەدەست ھێنانەوەی خاکیان لەسەر بەڵێنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد لۆید جۆرج کاتێک ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا لە جەنگی جیھانیی یەکەم وە بووە ھۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، خاکی ئەنادۆڵ بەشێک بوو لە یۆنانی کۆن کە لەژێر دەست عوسمانییەکاندا بوو بۆ چەند سەدەیەک. شەڕی چەکداری لە ١٥ی ئایاری ١٩١٩دا بەرپا بوو لە شاری سمیرنا (ئێستا ئیزمیری ناوە) وە پێشڕەوییان کرد بە دەست بەسەرداگرتنی شارەکانی تری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای خاکی ئەناتۆلیا کە ھەریەک لەم شارانەی گرتەوە مانیسا، بالیکسیر، ئایدین، کوتەیا، بورسا و ئەسکیشھر. لە ساڵی ١٩٢١دا شەڕ ھەڵگیرسایەوە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورک و یۆنانییەکان کە بە شەڕی ساکاریا ناوبانگی دەرکرد لە ئەنجامدا لە مانگی ئابی ١٩٢٢دا بەرەی یۆنان بەرامبەر بە ھێرشی تورکیا تێکشکا. شەڕەکە بە دەستی سوپای تورک و ئاگری گەورەی سمیرنا بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی پێ ھات.[2]
لە ئەنجامدا، حکومەتی یۆنان داواکارییەکانی بزوتنەوەی نەتەوەییی تورکی وەرگرت و دانی بەشکستەکەی ھێنا و گەڕایەوە ئەو شوێنانەی کەلە پێش ھەلگیرسانی جەنگدا بۆیە خاکی ڕۆژھەڵاتی ترەیس لە ڕۆژاوای ئەنەتۆلیای بۆ تورک بەجێ ھێشت. ئەمە وای کرد کە ھاوپەیمانانی جەنگ پەیمانی سیڤەر بەلاوە بنێن و پەیمانەکی تر مۆر بکەن لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک بەناوی پەیمانی لۆزۆن. بە مۆر کردنی ریککەوتنامەی لۆزۆن سەربەخۆییدا بە بزووتنەوەی نەتەوەی تورک لەسەر خاکەکانی ئەنەتۆلیا، ئیستەنبول و ڕۆژھەڵاتی ترەیس.[3]