خولی کۆنفرانسی ئەورووپی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوولی کۆنفڕانسیی ئەوروپی - کۆنفڕەنس لیگ (بە کورتکراوەیی UECL) یەکێکە لە خوولەکانی ئەوروپا کە بە خولی کۆنفڕانسی یوفا ناودەبرێت ، پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) دەکرێت هەموو ساڵێك.[1] ئەو یانانەی کە لە پلەکانی شەشەمین لە خوولی ووڵاتەکەیان لەو ساڵەدا کۆتایی پێ بێنن ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ، ئەمە سێیەمین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپایە لە دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئەوروپا ، لە ئێستادا یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسـی یۆنانی براوەیه دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە فیۆڕنتینای ئیتاڵی بردەوە بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا
دامەزراندن | ٢٧ - ٥ - ٢٠٢١ |
---|---|
ناوچە | ئەوروپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ تیم |
شیاو بۆ | خولی ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | ئۆڵۆمپیاکۆس (یەکەم نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
پاڵەوانێتییەکە بە پلەی سەرەکی لەلایەن تیمەکانی کۆمەڵەی ئەندامە پلە نزمەکانی یوفا پێشبڕکێ دەکرێن.[1] وەکو هەموو خوولەکانی تر ئەو تیمەی لە کاتی کۆتایی هاتنی خوولی وڵاتەکەیان لە مانگی ئایار (بێجگە لە تورکیا) لە پلەکانی خوار پێنجەمەوە ڕاستەوخۆ بەژداری دەکات براوەی پاڵەوانێتییەکە ڕاستەوخۆ بەژداری ئەکات لە وەرزی داهاتووی خوولی ئەوروپادا.[2]خوولی کۆنفڕانسی ئەوروپی لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ دامەزرا.