From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئێران لەبەر کەمی بەردەوامی ئاو و کوژاندەوەی کارەبا لە تەواوی ئێران، لە چەندین ناوچەی ئێران ڕوویدا. خوپیشاندەران لە ١٥ی تەممووزەوە لە پارێزگاکانی خووزستان، لوڕستان و چەندین پارێزگای تر ھاتنە سەر شەقامەکان و بە کەمی ئاو و قەیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لە زووترین کاتدا لەگەڵ توندوتیژی پۆلیس و ھێزە ئەمینییەکانەوە ڕووبەڕوو بوو. ئەم خۆپیشاندانەیان بە «سەرھەڵدانی تینووەکان» ناساند.[1]
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئێران | |
---|---|
[[File:|frameless|250px]] | |
بەشێکە لە | water crisis in Iran |
وڵات | ئێران |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ |
سەردەم | 2021-2022 one-year-period |
ئەم خۆپیشاندانە سەرەتا لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ لە خووزستان لە خۆپیشاندان بە قەیرانی ئاو دەستیپێکرد، بەڵام زۆر زوو لە پارێزگاکانی تردا بڵاوبۆوە و ڕوخساری سیاسی گرت، خۆپیشاندەران لە شارە جۆراوجۆرەکان خوازیاری لەناوچوونی کۆماری ئیسلامی بوون.[2]
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بۆ شەوی سێیەم، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی ناڕێکیەک دەکەن لە گەیشتنی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای خووزستان.[3] ئینتەرنێت بە سەختی تێکدراوە و لە سەرەتای ئێوارەی دوێنێوە ھاووڵاتیان لە زۆربەی شار و ناوچە نائارامەکان تا ئێستا ناتوانن دەست بە ئینتەرنێت بکەن، پسپۆڕانی بواری ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا دەڵێن، سەرەتا خێرایی و بەرینایی دوو تۆڕی ئینتەرنێتی گەورە، ھەمراھی ئەوەڵ و ئێرانسێڵ لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای خووزستان، لە سەرەتادا پچڕان و پاشان بە تەواوی پچڕان.[4] لە ڕۆژی حەوتەمی ناڕەزاییەکانی نێتبلاکس تەئکیدی لە بەردەوامی داتەپێرانی گەورەی ئینتەرنێتی مۆبایل کردەوە لە پارێزگای خووزستان. ماڵپەڕی نێتبلاکسی ویلایەتە یەکگرتووەکان چاودێری سنووردارکردنی ئینتەرنێت دەکات لە سەرانسەری جیھاندا.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.