From Wikipedia, the free encyclopedia
خێرا و تووڕە ٦ (بە ئینگلیزی: Fast & Furious 6) فیلمێکی ئەکشنی ٢٠١٣ی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەستن لین و کریس مۆرگان. بریتییە لە پاشکۆ بۆ فیلمی خێرا و تووڕە ٥ی (٢٠١١) و قیستی شەشەم لە چوارچێوەی زنجیرەیی خێرا و تووڕە.
لە مانگی شوباتی ٢٠١٠ دیزڵ دووپاتی کردەوە کە بەرھەمھێنانی خێراو تووڕە ٥ دەست پێدەکات و ھەروەھا ڕای گەیاند کە پلانی قیستی شەشەم دانراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١١، دەرھێنەر نیل ئێچ. مۆریتز وتی: من و ڤین، ئێمە پێشتر دەمانزانی فیلمی شەشەم چییە، ئێمە پێشتر قسەمان دەربارەی دەکرد. من و ڤین چەندین گفتوگۆی جیاوازمان کرد دەربارەی ئەوەی کە لەوانەیە ئەم فیلمە چی بێت؛ و ئێمە دەست دەکەین بە کار دەربارەی ئەوە ھەر ئێستا، ئێمە تەنھا خێرا و تووڕە ٥مان تەواو کرد وەکو ٤ یان ٥ ھەفتە لەمەوپێش و تەنھا پێویستمان بە پشوو بوو، و ئێستا دەست دەکەین بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوە. لە نیسانی ٢٠١١دا ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە کریس مۆرگان پێشتر دەستی کردووە بە کار لەسەر سکریپتێک بۆ توانای شەشەم فیلم لە باشترین ستۆدیۆکانی جیھان.
داھاتی ئەم فیلمە ٢٣٩ ملیۆن دۆلار بوو، لە ئەمریکای باکوور و ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە شوێنێکی تر بۆ ھەموو جیھان ٧٨٩ ملیۆن دۆلار بوو.[1] دێدلاین ھۆڵیوود قازانجی تۆڕی فیلمەکەی بە ١٣١٫٥ ملیۆن دۆلار ھەژمارکرد، کاتێک ھەموو خەرجی و داھاتەکان کۆدەکەنەوە، ئەمە دەبێتە شەشەم بڵاوبوونەوەی قازانجی ساڵی ٢٠١٣.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.