خێزانی وێسێکس (بە ئینگلیزی: House of Wessex) کە ناسراوە بە سێردیکینگەکان و بنەماڵەی ساکسۆنی ڕۆژاوا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خێزانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن سێردیک دامەزراوە، کە لە سەرەتای سەدەی شەشەمەوە حوکمی وێسێکس لە باشووری ئینگلتەرا دەکرد. [2]خێزانەکە دوای بەھێز بوونی پاشا ئێکگبێرت لە ساڵی ٨٠٢ زاڵ بوو بە سەر باشووری ئینگلتەرا. ئەلفرێدی مەزن لە کۆتاییی سەدەی نۆیەمدا ئینگلتەرای لە داگیر کردنی ڤایکینگەکان ڕزگار کرد؛ و لە ساڵی ٩٢٧دا نەوەکەی ئەتێلستان بوو بە یەکەم پاشای ئینگلتەرا. سەردەمە کارەسات بارەکەی ئیتیلرد بە داگیرکارییەکەی دانمارکەکان لە ١٠١٤ کۆتایی ھات. لە ساڵی ١٠١٦دا ئیتیلرد و کوڕەکەی ئێدمۆندی دووەم ھەوڵیان دا بەرگری لە دژی ڤایکینگەکان بکەن، بەڵام دوای مردنیان، دانیمارکییەکان لەلایەن پاشا کانۆتی مەزن و کوڕەکانی تا ساڵی ١٠٤٢ فەرمانڕەواییان کرد. پاشان خێزانی وێسێکس بە کورتی دەسەڵاتی بەدەست ھێنا لەژێر ئێدواردی دانپێدانان کە کوڕی ئیتیلرد بوو، بەڵام لە دوای ھێرشی نۆرمانەکان بۆ ئینگلیز لە ساڵی ١٠٦٦دا لەدەستی دا. ھەموو پاشاکانی ئینگلتەرا لە سەردەمی ھێنری دووەم لە خێزانی وێسێکسن لە ڕێگەی ماتیلدای سکۆتلەندی،کە نەوەی ئێدمۆندی دووەم بوو وە هەرەها ھاوسەری ھێنری یەکەم بوو..[3][4]
لەوانەیە ئەم وتارە زۆر قورس بێت بۆ تێگەیشتن. |
خێزانی وێسێکس Cerdicings | |
---|---|
Golden Wyvern of Wessex[1] | |
ووڵات |
|
دامەزرا | c. 519 |
دامەزرێنەر | سێریدیک وێسێکس |
کۆتا پاشا | Edward the Confessor |
ناونیشانەکان |
|
هەڵوەشانەوە | in or after 1125, death of Edgar Ætheling |
سپاردن | 1066, death of ئێدوارد دانپێدان |
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.