دراگۆن بۆڵ
کۆکراوەی میدیایی ژاپۆنی کە لەلایەن ئاکیرا تۆریاما دروستکراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە زنجیرەیەکی بواری گشتی نووسراوە. بۆ ناونیشانە ھاوشێوەکان، بڕوانە دراگۆن بۆڵ (ڕوونکردنەوە).
دراگۆن بۆڵ (بە ژاپۆنی: ドラゴンボール؛ دۆراگۆن بۆرو، واتە: تۆپی ئەژدیھا) بریتییە لە زنجیرەیەکی ڕاگەیاندنی دروست کراوە لەلایەن ئاکیرا توریاما. مانگا ڕاستەقینەکە نووسراوە و کێشراوە لەلایەن توریاما و بڵاوکراوەتەوە لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ ١٩٩٥، پێکھاتووە لە ٥١٩ ژمارە، لە ٤٢ کتێبی تانکۆبۆندا و بڵاو کراوەتەوە لەلایەن شوئیشاوە، دراگۆن بۆڵ وەرگیراوە لە چیرۆکێکی کۆنی چینی «گەشت بەرەو ڕۆژاوا». ئەم ئەنیمێیە چیرۆکی سەرکێشییەکانی سۆن گۆکو دەگێڕێتەوە، لە مناڵییەوە تا گەورەیی و چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕاھێنانەکانی و ھەروەھا بە دەست ھێنانی حەوت تۆپی جادوویی کە دەتوانن ئەژدیھا زیندوو بکەنەوە، و سێ داواکاری جێبەجێ دەکات.
زانیاریی خێرا بەرھەمھێنەر, کاری ڕەسەن ...
بەرھەمھێنەر | ئاکیرا توریاما |
---|---|
کاری ڕەسەن | گەشتێک بۆ ڕۆژئاوا |
زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان | دراگۆن بۆڵ (١٩٨٦–١٩٨٩) دراگۆن بۆڵ زێد (١٩٨٩–١٩٩٦) دراگۆن بۆڵ سووپەر (٢٠١٥–٢٠١٨) |
دایخە