ھەفتانەی شۆنن جەمپ
گۆڤارێکی مانگای ژاپۆنی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەفتانەی شۆنن جەمپ (بە ژاپۆنی: 週刊少年ジャンプ Shūkan Shōnen Janpu) بریتییە لە زنجیرە شۆنن مانگایەکی ھەفتانەیی کە لە ژاپۆن لە لایەن شوئیشا بڵاودەکرێتەوە، ھەروەھا ئەو یەکێکە لە کۆمەڵە گۆڤارەکانی جەمپ. و پڕ فرۆشترین گۆڤاری مانگایە،[1] و ھەروەھا یەکێکە لە درێژترین بڵاو کراوە، یەکەم چاپ دەرچوو لە ڕێکەوتی ٢ تەمووزی ١٩٦٨. زنجیرە مانگاکەی گۆڤارەکە کوڕە گەنجەکان دەکاتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر دیمەنی جوڵەی تێدایە لەگەڵ بڕێکی بەرچاوی کۆمیدیا. ئەو بەشانەی زنجیرەکە کە لەلایەن گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرێتەوە کۆ دەکرێتەوە و بڵاو دەکرێتەوە لە پەرتووکی تانکۆبۆن لەژێر پەنجەی «جەمپ کۆمیکس» ھەموو ٢-٣ مانگدا.
بوارەکان | مانگای شۆنن |
---|---|
نیوەی مانگێک (١٩٦٨ - ١٩٦٩) ھەفتانە (تشرینی یەکەمی ١٩٦٩ - ئێستا) | |
تیراژ | ٢٫٧٧٩٫٢٣١ (٢٠١٣) |
یەکەم ژمارە | ٢ تەمووزی ١٩٦٨ |
کۆمپانیا | شوئیشا |
وڵات | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
ماڵپەڕ | shonenjump.com/e/ |
لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی بیستەم بۆ ناوەڕاستی نەوەکانی ھەمان سەدە ڕۆڵی ئەو سەدەیە دەگێڕێ کە بڵاوکراوەی گۆڤارەکە لە پێشەنگا بووە بە بڕی (٦٫٥٣ ملیۆن)، و ئاماژەی بۆ کراوە بە «سەدەی زێڕینی جەمپ». و لەگەڵ ئەوەشدا، لەو کاتە بەدواوە گۆڤارەکە بە چەندین دابەزینێکی قورسدا ڕۆشتووە و گۆڕینەوەی گەیشتووە بە ٢٫٧ ملیۆن تیراژ لە ٢٠١٣دا.
ھەفتانەی شۆنن جەمپ دوو گۆڤاری خوشکی ھەیە ناویان جەمپ سکوێر، درووست کرا پاش کەوتنی مانگانەی شۆنن جەمپ، و سایکیۆ جەمپ. و گۆڤارەکە خاوەنی چەندین کۆپی نێونەتەوەییە، لە نێوانیاندا ئەمریکای باکووری ئێستا، و ویکلی شۆنن جەمپ.