دۆگما
From Wikipedia, the free encyclopedia
دۆگما، لە بەربڵاوترین مانادا، بەو بڕوایە دەوترێ کە خاوەنەکەی وێڕای ئەوە کە بەڵگەی دڵنیاکەرەوەی نییە بۆ ڕاستی و دروستییەکەی، حازریش نییە دەستی لێ ھەڵبگرێ. دۆگما دەتوانێ بڕوایەکی ئایینی بێ، دەشتوانێ ھەڵوێستێکی سیاسی یا فەلسەفی بێ. لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەو کەسەی پابەندیەتی، پێی خۆش نییە بە شێوەیەکی ئاقڵانە و لۆژیکییانە لەبارەیەوە وتووێژ بکات.[1]
وشەی دۆگما لە بنەڕەتدا لە وشەی یۆنانیی δόγμα -وە دێ کە بە مانای ڕا و داوەری و باوەڕە.[2] لە فەرھەنگە کوردییەکاندا وشەکانی بیرگرساوی،[3] وشکەباوەڕی و، باوەڕگرژی[4] -ی بۆ پێشنیار کراوە.