From Wikipedia, the free encyclopedia
دینار (/dɪˈnɑːr/) ناوی یەکەی سەرەکی دراوە لە چەند وڵاتێکی نزیک دەریای ناوەڕاست، وەک دراوێکی مێژوویی باویش دادەنرێت. وشەی ئینگلیزی «دینار» وەرگێڕانی دیناری (dīnār) عەرەبییە، کە لە dīnarā سریانییەوە وەرگیراوە.[1][2]
پێشینە مێژوویییەکانی دیناری مۆدێرن بریتین لە دیناری زێڕین و درھەمی زیوین کە دراوی سەرەکی ئیمپراتۆرییەتەکانی سەدەی ناوەڕاستی ئیسلامی بوون کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی کۆچی دا دەرچووە، (٦٩٦‒٦٩٧) لەلایەن خەلیفە عەبدولمەلیک کوڕی مەروان. وشەی "دینار" لە وشەی لاتینی "<i id="mwNA">dēnārius</i>" وەرگیراوە، کە دراوێکی زیوینی ڕۆمای کۆن بووە، و بۆ یەکەمجار لە نزیک ساڵی ٢١١ پێش زایین بەرھەم ھاتووە.
ئیمپراتۆرییەتی کوشان لە سەدەی یەکەمی زایینیدا دراوێکی زێڕینی ناساند کە بە dīnāra ناسراوە لە ھیندستان؛ ئیمپراتۆریەتیی گوپتا و جێنشینەکانی تا سەدەی شەشەم دراوەکەیان بەکار ھێنایەوە.[3][4]
ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا دراوێک بەکاردەھێنن کە پێی دەوترێت "دینار" یان ھاوشێوەی دیناریان ھەیە:
وڵاتەکان | دراو | کۆدی ISO 4217 |
---|---|---|
جەزائیر | دیناری جەزائیری | DZD |
بەحرەین | دیناری بەحرەینی | BHD |
عێراق | دیناری عێراقی | IQD |
ئوردن | دیناری ئوردنی | JOD |
کووەیت | دیناری کووەیت | KWD |
لیبیا | دیناری لیبی | LYD |
مەقدوونیای باکوور | دیناری مەقدۆنی | MKN (١٩٩٢–١٩٩٣) MKD (١٩٩٣−ئێستا) |
سڕبیا | دیناری سڕبی | CSD ,RSD (٢٠٠٣–٢٠٠٦) |
توونس | دیناری تونسی | TND |
ئەو وڵات و ھەرێمانەی کە پێشتر لە سەدەی بیستەمدا دراوێکیان بە ناوی "دینار" بەکارھێناوە:
وڵاتەکان | دراو | کۆدی ISO 4217 | بەکارھاتوو | گۆڕدراوە بۆ |
---|---|---|---|---|
Abu Dhabi (emirate) | دیناری بەحرەینی | BHD | ١٩٦٦–١٩٧٣ | درھەمی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
Kingdom of Yugoslavia | دیناری بۆسنە و ھەرزەگڤینا | BAD | ١٩٩٢–١٩٩٨ | دراوەکانی تری بۆسنە و ھەرزەگڤینا |
کرواتیا | دیناری کرواتی | HRD | ١٩٩١–١٩٩٤ | کونای کرواتی |
ئێران | ڕیاڵی ئێرانی سەرەتا بەسەر ١٢٥٠ و دواتر بەسەر ١٠٠ دینار دابەشکرا | |||
People's Democratic Republic of Yemen | دیناری باشووری یەمەن | YDD | ١٩٦٥–١٩٩٠ | ڕیالی یەمەنی |
سوودان | دیناری سودانی | SDD | ١٩٩٢–٢٠٠٧ | پاوەندی سودانی |
Kingdom of Yugoslavia | دیناری یوگۆسلاڤیا | YUF (١٩٤٥–١٩٦٥) YUD (١٩٦٥–١٩٨٩) YUN (١٩٩٠–١٩٩٣) YUR (١٩٩٢–١٩٩٣) YUO (١٩٩٣) YUG (١٩٩٤) YUM (١٩٩٤–٢٠٠٣) |
١٩١٨–٢٠٠٣ | دیناری سڕبی |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.