دەوڵەت
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەت (لە عەرەبییەوە: دولة، "دارایی، سامان، ماڵ"؛ وشەی ھاوسەنگی کوردی دووگەل-ە)[1] بریتییە لە دارایی و سامانی سیاسیی خەڵکێکی ڕێکخراو لە ھەرێمێکی دەورگیراودا.[2]
دەوڵەت پلە و پایەی سیاسیی خەڵکە،[2] جڤاتێکی سیاسیی ڕێکخراوە کە لەژێر سێبەری حکوومەتێکدا دەژی.[3]
لێرەدا، دەوڵەت ھەمان کۆمەڵگەی سیاسیییە کە لەپاڵ کۆمەڵگەی مەدەنیدا ڕادەوەستێت.[4]
- ئەم وتارە سەبارەت بە واتای گشتیی دەوڵەت نووسراوە. بۆ دەوڵەت وەکوو کەسایەتیی نێونەتەوەیی دەوڵەتی حاکم ببینە.
دەوڵەتان بۆیان ھەیە سەروەر بن، واتە بتوانن بەکارگرتنی ھێز بە جۆرێک بۆ خۆیان پاوان بکەن و پشت بە خۆیان ببەستن و بوونیان گرێدراوی ھێز یان دەوڵەتێکی تر نەبێ. زۆرێک لە دەوڵەتان دەوڵەتی یەکگرتوون (ئەیالەت و ویلایەت-یشیان پێ دەوترێ) و بەشداریی یەکەیەکی یەکگرتوو دەکەن، وەکوو ئەیالەتەکانی ئەمریکا. ھەندێک لە دەوڵەتانیش پاڵبەستوو بە دەوڵەتانی دەرەکین.