ڕیچارد ستۆڵمەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (بە ئینگلیزی: Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک - ئەمریکا، زۆرتر بە کورتکراوەی ناوەکەی واتە RMS دەیناسن.[1] کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیچارد ستۆڵمن بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی. شۆڕشی ستۆڵمەن بۆ نەرمەکالای ئازادە کە بەکارھێنەران بتوانن دەستی تێوەردەن، بیخوێنن و ھاوبەشی بکەن. واتە ھەر نەرمەکالایێک کە ئەم وەسفانەی تێدا بێ، پێی دەگوترێت نەرمەکالای ئازاد. ستۆڵمەن پرۆژەی گنوی درووستکرد، بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی ڕێکخست، کۆی وەرگێڕانەکەی گنوی نەرمەکالای (GNU Emacs) پەرە پێدا و مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گشتی گنوی دروستکرد (GNU General Public License).
ڕیچارد ستۆڵمەن | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (١٩٥٣-٠٣-١٦) ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ) |
نیشتەجێی | کەمبریج، ماساچۆسێت، ئەمریکا |
ناوەکانی تر | RMS |
خوێندنگە |
|
پیشە |
|
ناسراوە بە |
|
کار | بونیاتی نەرمەکالای ئازاد |
وێبگە | stallman٫org |
ستۆڵمە لە ساڵی ١٩٨٣ پرۆژەی گنو(GNU) دەستپێکرد تا کو سیستەمێکی کارپێکردن وەک یونیکس کە بە جۆرێک تەواوی لە نەرمەکالای ئازاد درووستبووە، بڵاو بکاتەوە.[2] بەم کارە ئەو شۆڕشی نەرمەکالای ئازادی وەگڕ خست. ستۆڵمەن خولقێنەر و ڕێخەری نەرمەکالای ئازاد و پرۆژەی گنو بووە. نەرمەکالاکانی کە زۆر سوودی لێوەرگیراوە بەم جۆرەن وەرگێری کۆی نەرمەکالاکان گنو(GNU Compiler Collection),[3] ھەڵەچینی گنو(GNU Debugger),[4] دەستکاریکەری ئیمەکس(GNU Emacs text editor)[5] لە ساڵێ ١٩٨٥ بونیاتی نەرمەکالای سەرچاوەکراوەی[6] بونیات نا.
ڕیچارد ستۆڵمەن یەکەمین پێشرەوە لە خولقاندنی مانا یان وشەیکۆپی لێفت(copyleft) لە بەرامبەری کۆپی ڕایت بوو. ئەو لەبنەماکانی کۆپی ڕایتیش بۆ دەستکاریکردن و بڵاوکردن و گۆڕانی نەرمەکالا سوود وەردەگرێت. ھەر وەھا یەکەمین نووسەری مۆڵەتدانەکانی نەرمەکالای ئازاد بوو(free [7]software licenses) و ھەلومەرجەکانی شیدەکاتەوە. ھەر وەھا مۆڵەتدانی بڵاوکردنی گشتی گنو GNU General Public License (GPL)کە بە فەراوانی لە نەرمەکالای ئازاد سوودی لێوەردەگرن.[8] بیرۆکەی فەرھەنگێکی کراوە کە تەواو بەکارھینەران بتوانن ھاوبەشبن تێیدا (وەک ویکیپێدیا) لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن ستۆڵەن بوو.[9]