لینوکس
سیستەمی بەکارخستنی ئازاد، کراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
لینوکس بە ئینگلیزی بە شێوە وتنی /ˈlɪnəks/ ( گوێگرتن) LIN-əks[4][5] یا، /ˈlaɪnəks/ LYN-əks[5][6]) سیستمێکە وەک ھەموو سیستمی کارپێکردنەکانی دی (ویندۆز، مەک ئۆ ئێس، نۆڤڵ، ھتد). بەشێکی زۆری ئەم سیستمی کارپێکردنە بە پێوەری پازیکس(POSIX) ھاوئاھەنگ کراوە. بە شیوازی شارەزایانە لینوکس بە ناوکی سیستمی کارپێکردنەکە دەڵێن نە ھەموو. بەلام زۆر جار بۆ ئاسانی لە وتن، بەتەواو سیستمی کارگێڕییەکە دەڵێن لینوکس. کە لە سەرەتادا تەنھا وەک ئارەزوویەکی خوێندکارێکی لاو بەناوی لینوس تورڤالدسەوە کە لە زانکۆی ھێڵسینکی-فینلەندا دەیخوێند، دروست کرا.
گەشەپێدەر | کۆمەڵاگا لینوس تۆرڤاڵدس |
---|---|
نووسراوە بە | C، assembly language، Rust |
بنەماڵە | شێوەلینوکس |
باری کارکردن | چالاک |
یەکەم وەشان | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩١؛ ٣٢ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩١-٠٩-17) |
مۆڵەتنامە | GPLv2[2] وەک مۆڵەتدانەکانی سەرچاوەکراوە و ئازاد (the name "Linux" is a trademark[kurdish-alpha 1]) |
ماڵپەڕی فەرمی | kernel |
بوونی سروشتی دەستکەوتن و چالاکیی لینوکس وای کردووە کە ئەمڕۆ لە تەواوی جیھاندا ئاشنا بێت و زۆربەی پێشکەوتووخوازانی پرۆگرام سەرچاوەی یاساکەی بەکار دەھێنن بەپێی پێویستی خۆیان. لەم کاتەدا بە دەیان پرۆژەی بەردەوام ھەیە کە دەرگایان بۆ لینوکس کردۆتەوە بۆ ڕێکخستنی کاڵاڕەقەکان و مەبەستی جۆراوجۆر.
لینوکس لۆگۆیەکی یاساییی ھەیە، پێنگوینی لینوکس کە لینوس تورڤالدس خۆی ھەڵیبژاردووە بۆ دەربڕینێک بۆ ئەو سیستمی کارپێکردنەی دروستی کرد.
لینوکس چۆن ئەخوێنرێتەوە؟ باشتر وایە گوێ لە دەنگی لینوس تۆرڤاڵدس خۆی بگیررێت
بۆ دڵنیایی لەم کورتە ئاودیۆیەدا بە زمانی ئینگلیزی بەدەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە.