زمانی فولا
From Wikipedia, the free encyclopedia
فولا /ˈfuːlə/ ، [1] زیاتر ناسراو بە فولانی /fʊˈlɑːniː/ [1] یان فولاھ [2] [3] ( Fulfulde ، Pulaar , Pular ; ئەدلەم : 𞤊𞤵𞤤𞤬𞤵𞤤𞤣𞤫 , 𞤆𞤵𞤤𞤢𞥄𞤪 , 𞤆𞤵𞤤𞤢𞤪 )، زمانێکی سەنیگامبییە نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەس بە کۆمەڵێک زاراوەی جۆراوجۆر قسەی پێدەکەن کە لە نزیکەی ١٨ وڵاتی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقادا بڵاوبۆتەوە، لەگەڵ زمانە پەیوەندیدارەکانی دیکەی وەک سەرەر و وۆڵۆف سەر بە گروپی جوگرافیای ئەتڵەسییە لە ناو نیجەر-کۆنگۆ ، و بە تایبەتی سەر بە لقی سەنیگامبیا، بە پێچەوانەی زۆربەی زمانەکانی نیجەر-کۆنگۆ، زمانی فولا تۆنەکانی نییە.
فولانی | |
---|---|
Fulfulde 𞤊𞤵𞤤𞤬𞤵𞤤𞤣𞤫 Pulaar 𞤆𞤵𞤤𞤢𞥄𞤪 Pular 𞤆𞤵𞤤𞤢𞤪 فولا | |
قسەی پێدەکرێ لە | ڕۆژئاوای ئەفریقا |
ناوچە | ساحل |
ڕەگەز | فولایی |
ژمارەی ئاخێوەران | ٢٥ ملیۆن (٢٠٢٢)e25 |
بنەماڵەی زمان | نیجەر-کۆنگۆ
|
سیستەمی نووسین | لاتین ئەدلام عەرەبی (عەجەمی) |
بە زمانی کەمینە ناسراوە لە | بورکینافاسۆ کامیروون |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | ff |
ISO 639-2 | ful |
ISO 639-3 | ful – Macrolanguage – FulahIndividual codes: fuc – Pulaar (Senegambia, Mauritania) fuf – Pular (Guinea, Sierra Leone) ffm – Maasina Fulfulde (Mali, Ghana) fue – Borgu Fulfulde (Benin, Togo) fuh – Western Niger (Burkina, Niger) fuq – Central–Eastern Niger (Niger) fuv – Nigerian Fulfulde (Nigeria) fub – Adamawa Fulfulde (Cameroon, Chad, Sudan) fui – Bagirmi Fulfulde (CAR) |
ئەو ناوچانانەی زۆربەی دانیشتوانەکەی بە زمانی فولا قسە دەکەن. |
فولانی وەک زمانی یەکەم لە لایەن گەلی فولاوە ("فولانی"، Fula)) لە ناوچەی سەنیگامبیا و گینیا تا کامیروون و نەێجیریا و سودان و لەلایەن گرووپە پەیوەندیدارەکانی وەک گەلی توکۆلۆر لە دۆڵی ڕووباری سەنیگال قسەی پێدەکرێت، ھەروەھا وەک زمانی دووەم لەلایەن گەلانی جۆراوجۆری ناوچەکەوە وەکو کیردییەکانی باکووری کامیروون و باکووری ڕۆژھەڵاتی نەیجیریا قسەی پێدەکرێت.