ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی بۆ کاتبەسەربردنی ماڵەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی بۆ کات بەسەربردنی ماڵەوە[1] (بە ئینگلیزی: Walt Disney Studios Home Entertainment) بەشێکی کۆمپانیای واڵت دیزنییە کە ڤیدیۆی فیلمەکان دابەش دەکات کە لە ماڵەوە نمایش دەکرێن. دیزنی لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە دابەشکردنی ڤیدیۆ کرد لە ژێر ناوی خۆیدا لە ژێر ناوی واڵت دیزنی ھۆم ڤیدیۆ.[2] کۆمپانیاکە دی ڤی دی و دیسکی بلو ڕای لە ژێر ناوی واڵت دیزنی پیکچەرز، تەچستۆن پیکچەرز و ھۆلیوود پیکچەرز ھۆم ئینتەرتەینمەنت دابەش دەکات. فیلمەکانی بە مارکەی دیزنی لە ژێر ناوی مارکەی دیزنی دیڤیدی بڵاودەکاتەوە. دیزنی لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە بڵاوکردنەوەی ناونیشانەکانی کرد لەسەر دی ڤی دی، ھەرچەندە تا ساڵی ٢٠٠٠ بەم فۆرماتە لە بەریتانیا بڵاونەکرایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٦دا ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی بە شێوەی ڤی ئێچ ئێس ڕاگرت، لە ھەمان ساڵدا دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی فیلمەکان لەسەر دیسکی بلوڕەی، لە ژێر ئەو براندەدا ناوی دیزنی بلوڕەی.[3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/b/b4/Walt_Disney_Studios_Home_Entertainment_logo.svg.png/200px-Walt_Disney_Studios_Home_Entertainment_logo.svg.png)