From Wikipedia, the free encyclopedia
ستیفانی بیاتریس بیشۆف ئەلڤیزوری (بە ئینگلیزی: Stephanie Beatriz؛ لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٨١) ئەکتەری ئەمریکییە.[2] ناسراوە بە دەنگی میرابێل مادریگال لە فیلمی دیزنی جادوو (٢٠٢١).
ستیفانی بیاتریس | |
---|---|
لەدایکبوون | ستیفانی بیاتریس بیشۆف ئەلڤیزوری[1] ١٠ی شوباتی ١٩٨١ ئەرجەنتین |
شارۆمەندێتی |
|
پەروەردە | کۆلێژی ستیڤنس |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
ھاوسەر | براد ھۆس (ھاوسەرگیری ٢٠١٨) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
بیاتریس لە شاری نیوکین لە ئەرجەنتین لەدایک بووە،[3] باوکی خەڵکی کۆڵۆمبی و دایکی بۆلیڤییە.[4] لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ دایک و باوکی و خوشکێکی بچووکتر ڕۆیشتن بۆ ئەمریکا.[5][6] لە شاری وێبستەر لە ویلایەتی تەکساس لە دەرەوەی ھیوستن گەورە بووە و لە قوتابخانەی ئامادەیی کلیر بروک خوێندوویەتی.[7][8] دایکی لە منداڵیدا خۆی و خوشکەکەی دەبردە پێشانگە و بۆنە ھونەرییەکان،[9] شتێک کە شانازیی بە ھۆشیارییەوە دەکات سەبارەت بە پیشەی ئەگەری لە بواری ھونەردا.[10] حەزی لە نواندن بوو. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بووە ھاووڵاتی ئەمریکا.[11][12][13]
بیاتریس نەخۆشی ئەستیگماتیزمی و پێویستی بە چاویلکە ھەیە بۆ بینینی.[14] لە زۆرێک لە ڕۆڵەکانیدا لەبەری ناکات و چاوەکانی ھەستیارن بە عەدەسەی چاو؛ بۆیە لەکاتی چاوپێکەوتنی کامێرادا بەزەحمەت لێدوان دەدات.[15][16]
ئەو خۆی بە بەدەست تێکچوونی خواردنەوە دەنڵێنێت،[17] کە لە کاتی کۆلێژدا وایلێھاتووە.[18]
بیاتریس بۆ یەکەمجار لە دەوروبەری تەمەنی ١٢ یان ١٣ ساڵیدا زانی کە دووڕەگەز خوازە،[19] تووشی دووڕەگەزخوازی بووە، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ بە فەرمی ڕایگەیاند بۆ خەڵک.[20][21]
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستگیرانی خۆی لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی براد ھۆس ڕاگەیاند.[22] لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھاوسەرگیریان کردووە،[23] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دووگیانی خۆی ڕاگەیاند،[24] کچەکەی لە مانگی ئابی ٢٠٢١ لەدایک بووە.[25]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.