ستیڤن ھۆکینگ
نوسەر و گەردونناس و فیزیازانی بیردۆزیی بەریتانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ستیفن ویلیام ھاوکینگ (بە ئینگلیزی: Stephen William Hawking) (٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ لە ئۆکسفۆڕد — ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە کامبریج) یەکێک بوو لە زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری.[1]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ستیڤن ھۆکینگ Stephen Hawking | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢. ئۆکسفۆرد، ئینگلتەرا |
مردن | ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ کامبریدج، ئینگلتەرا |
نیشتەجێ | ئینگلتەرا |
نەتەوە | ئینگلیز |
بواری زانستی | ڕێژەیی گشتی ڕاکێشانی بڕیی (یان ڕاکێشانی کوانتەمی) |
شوێنی کار |
|
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی ئۆکسفۆرد زانکۆی کامبریدج (بڕوانامەی دکتۆرا) |
تێز | تایبەتمەندییەکانی گەردوونێک کە لە فراوان بووندایە (١٩٦٥) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | دەنیس ویلیام سیاما |
ناسراو بە ھۆی | تیشکدانەوەی ھۆکینگ کتێبی کورتە مێژوویەکی کات (١٩٨٨)تیشکدانەوەی ھۆکینگ کتێبی کورتە مێژوویەکی کات (١٩٨٨) |
ستیڤن ھۆوکینگ بەم دواییانە کتێبێکی بڵاو کردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە ڕونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین ڕون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نییە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نییە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین
ستیڤن دەڵێت ئەگەر پێمان وابێ شتێک ئەتوانێ بەبێ دروست بوونی ھەبێت ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێ لەبری خوداکان ستیڤن نەخۆشی (ALS) ھەبوو، کە نەخۆشییەکە ماسوولکەکان بێھێز دەکات.[2]