سوێد
دەوڵەتی باڵادەست لە باکووری ئەورووپا / From Wikipedia, the free encyclopedia
سوێد[1] (بە سوێدی: Sverige) بە فەرمی شانشینی سوێد (بەسوێدی: Konungariket Sverige Sv-Konungariket Sverige.ogg یارمەتی·زانیاری) یەکێکە لە وڵاتەکانی سکاندیناڤیا کە کەوتۆتە باکووری ئەورووپا. سوێد سنووری وشکانی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە نەرویژ لە ڕۆژاوا و فنلەندا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی. و سنووری ئاوی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە دانماڕک و ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە باشوور و ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیا و ڕووسیا لە ڕۆژھەڵات. سوێد و دانماڕک بەیەکەوە بەستراونەتەوە لە ڕێگای پردەھۆینی ئۆریسەند.
شانشینی سوێد سوێد |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | ستۆکھۆڵم پۆتانەکان: Unable to parse latitude as a number:٥٩ | ||||
گەورەترین | پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | سوێدی | ||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | سوێدی، | ||||
دەوڵەت | یەکەی کۆماری، پەرلەمانی دیموکراسی، دەستووری پاشایی | ||||
ڕووبەر | |||||
- | ٤٤٩٩٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٧) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ١٠٬٥٥١٬٧٠٧ | |||
دراو | کرۆنی سوێدی (SEK ) |
||||
ناوچەی کاتی | CET بەپێی کاتی ئەوروۆای ناوەڕاست (UTCUTC +1) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .se |
سوێد سێیەم گەورەترین وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕووی ڕووبەرەوە (٤٥٠٬٢٩٥ کم٢) ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٩٫٤ میلیۆن دەبێت.[2] سوێد ژمارەی دانیشتوانی کەمە کە ٢١ کەس دەبێت بۆ ھەر کیلۆمەترێکی چوارگۆشە (٥٣ کەس بۆ یەک میلی چوارگۆشە)، ئەم ژمارەیەی دانیشتوانیش لە بەشی باشووری وڵاتەکە چڕ بوونەتەوە. نزیکەی ٨٥٪ی دانیشتوان لە شارەکانن، و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ڕێژەیە بەرزبێتەوە وەک بەشێک لە کرداری بەشارنشین بوون.[3] ستۆکھۆڵم پایتەختی سوێدە و گەورەترین شاری وڵاتە (ژمارەی دانیشتوانی ١٫٣ ملیۆن کەسە لە ناوچەی پایتەخت و ٢ ملیۆن لەناوچەی شارە گەورەکانی تر).[4]
سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاست. و لە سەدەی حەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆریەتی سوێد. لە گەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکووری ئەورووپا لە سەدەکانی حەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە سوێد ھەردەم وەک بێلایەن دەردەکەوێت لەکاتی جەنگەکاندا.[5]
سوێد پەیڕەوی ڕژێمێکی پاشایەتیی پەرلەمانی دەستووری دەکات بە ئابووریەکی بەھێز. کە ھەردەم پێگەی یەکەم بەدەست دێنێت لە جیھان دا لە توانستی ئابووری، و لە پێگەی حەوتەمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی مرۆیی. سوێد ئەندامە لە یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ەوە، و ھەروەھا ئەندامە لە ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابووری.