From Wikipedia, the free encyclopedia
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا (بە زمانی بیلارووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская؛ لە دایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢) ژنە سیاسەتوانن و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بیلارووسییە. ئەو وەک کەسێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی کاندید کرد بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠. ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ چالاکوان سێرگی تیخانۆڤسکی کردووە، ناوبراو کاندید بوو بۆ ھەمان ھەڵبژاردن ئەمەش بەرلەوەی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ دەستگیر بکرێت؛ دوابەدوای ئەم ڕووداوە، ڕاستەوخۆ سڤیاتلانە شوێنی ھاوسەرەکەی گرتەوە.
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا | |
---|---|
بە بیلاڕووسی: Святлана Георгіеўна Ціханоўская | |
لەدایکبوون | Mikaševičy، بیلاڕووس | ١١ی ئەیلوولی ١٩٨٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | Святлана Георгіеўна Піліпчук |
ھاوسەر | Sergei Tikhanovsky |
زمانی زگماکی | زمانی بیلاڕووسی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت، ئۆپۆزیسیۆن، translating activity |
پۆستەکان | سەرۆک |
شوێنی کار | مینسک، Gomel |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٢٠ |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2020 Belarusian presidential election |
بەشداربووە لە | Chernobyl Lifeline Ireland، World Economic Forum Annual Meeting 2023 |
ئەندامی | United Transitional Cabinet |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2020 Belarusian presidential election، 2020–2021 Belarusian protests |
وێبگە | https://tsikhanouskaya.org |
بەستەری وەسفکراو | https://www.svaboda.org/a/30739678.html |
لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بیلارووس، بۆ جارێکی دیکە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بەفەرمی کرایەوە بە سەرۆکی وڵات، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە دەگوترێت ھەڵبژاردنەکە ساختەکاری تێدا کراوە،[1] لە ڕاستیدا سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی خەڵکی بەدەستھێناوە.[2][3] لە چاوی وڵاتانی ڕۆژاوا، سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا بە براوەی ھەڵبژاردنەکە دانرا، دواتر داوای دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکەشیان کردووە بەوەی ئەوا چیتر ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ بە سەرۆک بیلارووس دانانێن.
سڤیاتلانە تسیخانۆسکایا لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن تۆڕی بی بی سی ناوی خرایە لیستی ١٠٠ ژنی بی بی سی.[4] لە ساڵی ٢٠٢١، لەلایەن سەرۆکی لیتوانیا، گیتاناس ناوسیدا لەگەڵ چەند پارلەمانتارێکی نەرویژی پاڵێوراوکراوە بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ٢٠٢١.[5][6][7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.