سیسارگ، (بە ئینگلیسی : Vulture) باڵندەیەکی لاشەخۆرە لە تیرەی داڵاشەکان و تۆرەمەی هەڵۆیان.
سیسارگ، داڵێکی بچووکی ڕەش و سپییە، ٥٣ تا ٦٥ سمە، لە کاتی فڕیندا بەرزگ، کلک، سینگ و باڵی سپییە.شاباڵی ڕەشە و ئەو ڕەشاییە هەتا پاشەڵی کشاوە. سەر و ملی ئاماڵ زەردە و تووکی پێوە نییە. پاشمل و ملی پڕ لە تووکی کورت و پڕە. پەڕ و باڵی سپی چڵکنە و شاپەڕی ڕەشە.دەنووکی لە لاشەخۆرەکانی تر باریکترە. بە باڕی ڕەنگی لە قاوەییەوە بەرەو سپی دەگٶڕێ. ژینگەی وەک شانەکووڕەیە بڕێجار لە قەراخ زبڵی گوندەکانیش دەبینرێت. لە سەر ڕەوەزی بەرز هێلانە ساز دەکا.[1]
سیسارگ | |
---|---|
Scientific classification | |
Kingdom: | زنجیرە : گیانەوەران |
Phylum: | لق: مازەداران |
Class: | پۆل: پەلەوەران |
ئەم باڵندانە لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەیە، بێجگە (ئۆقیانووسیە) و جەمسەری باشوور.
سیسارگەکان بە تیژفڕین، دووربینی و تەمەنی درێژ بەناوبانگن.[2]
ناوەکانی تر
لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش هاتووە:
- تاسکەچەڵە، سمیارک، سەرگەڕ، سیالەک، سیسارک، سیسارگە کەچەڵە، کەپەنەک، کەپەنەک داڵ، کەچەلۆک، کەرگەز، کەرکەس
بڕوانە
پەراوێز
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.