سیمۆنی ئینزاگی
یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی From Wikipedia, the free encyclopedia
سیمۆنی ئینزاگی (گۆکردنی ئیتاڵی: [siˈmo:ne inˈtsa:ɡi] ; لەدایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٦) ڕاھێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و یاریزانی پێشووە. ڕاھێنەری یانەی ئینتەرمیلانی خولی ئیتاڵیایە. سیمۆن برا گەورەی فیلیپۆ ئینزاگییە و لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا وەک ھێرشبەر بۆ کۆمەڵێک یانە یاری کردووە، لەنێویاندا پیاچێنزا و لاتسیۆ. زیاتر لە دە ساڵ لە لاتسیۆ مایەوە، خەڵاتی گەورەی بەدەستھێنا لەوانە نازناوی سکودێتۆ لە وەرزی ١٩٩٩–٢٠٠٠، جامی سوپەری ئەورووپا، چوار نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سووپەری ئیتاڵیا. تەنھا سێ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا کردووە.[1]دوای وازھێنانی لە یاریکردن، ئینزاگی دەستی بە کاری ڕاھێنەرایەتی کرد، سەرەتا لە تیپە لاوانی لاتسیۆدا بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاھێنەرایەتی یانە پلە باڵاکان بکات و ڕێنمایییان بکات بۆ جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا. لە ساڵی ٢٠٢١ وەک ڕاھێنەری ئینتەرمیلان دەستنیشانکرا و دوو جامی ئیتاڵیا و دوو جامی سوپەری ئیتاڵیا و لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. وەک ڕاھێنەر، ئینزاگی بە بەکارھێنانی پێکھاتەی ٣-٥-٢ ناسراوە.[2][3]
سیمۆنی ئینزاگی | |
---|---|
بە ئیتالی: Simone Inzaghi | |
لەدایکبوون | Piacenza، ئیتاڵیا | ٥ی نیسانی ١٩٧٦
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
خوشک و برا | فیلیپۆ ئینزاگی |
ھاوسەر | Alessia Marcuzzi |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | association football manager، یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
Coach of sports team | ئینتەر میلان |
وەرزش | تۆپی پێ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.