شاژن ڤیکتۆریا (ئەڵمانیا)
From Wikipedia, the free encyclopedia
شازادە ڤیکتۆریا: ناوی تەواوی(ماری لویس ڤیکتۆر؛ ١٧ی ئابی ١٧٨٦ – ١٦ی ئازاری ١٨٦١)، شازادەی لاینینگن ودواتر دوچێسی کێنت و ستراتێرن بووە، شازادەیەکی ئەڵمانی بووە و دایکی شاژن ڤیکتۆریای شانشینی یەکگرتوو بووە.ڤیکتۆریا لە ١٧ی ئابی ١٧٨٦ لە شاری کۆبۆرگ لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆزی نەتەوەی ئەڵمانیا لەدایک بووە و ناوی لێنراوە ماری لویس ڤیکتۆر[1]. کچی چوارەم و منداڵی حەوتەمی فرانز فرێدریک ئەنتۆن، دوکی ساکس-کۆبۆرگ-سالفێڵد و کوانتێس ئۆگستا ڕیس لە ئێبەرسدۆرف بووە. یەکێک لە براکانی ئێرنست یەکەم بوو، دوکی ساکس-کۆبۆرگ-گۆتا، برایەکی دیکەش بە ناوی لیۆپۆڵد، پاشای داهاتووی بەلجیکاکان، لە ساڵی ١٨١٦ لەگەڵ شازادە شارلۆتی وێڵز هاوسەرگیری کرد[2]، کە تاکە کچی شەرعی شای داهاتوو جۆرج چوارەم بوو، میراتگر کە چاوەرواندەکرا بۆ تەختی بەریتانیا.