شۆڕش ئیسماعیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئیسماعیل کەسایەتی سیاسیی کوردە، لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە.[1] شۆڕش بڕوانناممەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە یاسا و ڕامیاری.
شۆڕش بەرپرسی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی بووە سلێمانی (١٩٩٣-١٩٩٤) و شارەزوور (١٩٩٤-١٩٩٧)، سەرۆکی دەزگای شەھیدانی گەلی کوردستان بووە لە ئیدارەی سلێمانی (٢٠٠٢-٢٠٠٥)، جێگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (٢٠٠٥-٢٠٠٨) ھەروەھا سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (٢٠٠٨ تا ئێستا).[2]